سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مالیكی: هەوڵ هەیە بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنەکاندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئایار 2018

مالیكی: هەوڵ هەیە بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنەکاندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت هەوڵێك هەیە بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە رێگەلا گوشارخستنە سەر دەنگدەران و داواش لە كۆمسیۆن دەكات بەدواداچوونی  بۆ بكات.
مالیكی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عێراق وتی:" هەڵبژاردن دەكرێت عێراق بەرێتە قۆناغێكی نوێ‌ و ئەركێكی شەرعی و ئەخلاقییە."
جەختیشیكردەوە لەسەر پابەندبوون بە بەڵگەنامەی شەرەفەوە كە نەتەوە یەكگرتووەكان خستویەتیەڕوو.
مالیكی لە بەشێكی تری وتەكانیدا راشیگەیاند لە رێگەی گوشارخستنە سەر دەنگدەران هەوڵ هەیە بۆ ساختەكاری و داواش لە كۆمسیۆن دەكات ئەو حاڵەتانە بوەستێنێت و وتی :" نیازی راستەقینە هەیە بۆ دەستكاریكردنی هەڵبژاردنەكان و پێویستە كۆمسیۆن بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكات چونكە زۆر مەترسیدارە و ئاراستەی پرۆسەی سیاسی دەگۆڕێت."

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 17 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە