هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018
.gif)
2018-05-12 06:17:18
هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ( 2005 ، 2010 ، 2014، 2018) لەگەڵ ئەوەی هەر لە ساڵی 2005 هەڵبژاردنێكی تر بۆ كۆمەڵەی نیشتیمانی عێراق ئەنجامدرا،
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسیە كە 320 كورسی بۆ گشتیەو 9 كورسی بۆ كۆتای ئێزدی و مەسیحی و سابئی و شەبەك و فەیلیەكانە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا ( 6986 ) كاندید هەیە كە ( 4972 )ی پیاوە بەرێژەی ( 71%) و ( 2014 )ی ژنە بەرێژەی ( 29%) .
لەم هەڵبژاردنەدا (24ملیۆن و 349 هەزار و 357 )كەس لە دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە مافی دەنگدانی هەیە،لە هەرێمی كوردستانی، ( سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ )كەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبوون:
- پارێزگای سلێمانی ( یەك ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٢١١ ) كەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی 18 كورسی
- پارێزگای هەولێر( یەك ملیۆن و ١٢٣ هەزار و ٢١٩ ) كەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی 15كورسی گشتی و 1 كورسی كۆتا
- پارێزگای دهۆك ( ٧١٦ هەزار كەس و ٣٠٠ ) كەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی 11كورسی گشتی و 1 كورسی كۆتا
