سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەنگی پوچەڵ لە دەنگدانی تایبەتدا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئایار 2018

دەنگی پوچەڵ لە دەنگدانی تایبەتدا 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لە دەنگدانی تایبەتدا كە رۆژی پێنج شەمە بەرێوەچوو، بەشێك لە هێزە ئەمنیەكان وەرقەی دەنگدانیان بە مۆركردنی چوارگۆشەی چەند لیستێك دەنگەكانیان پۆچ كردووە، چاودێری یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی سلێمان بە درەو میدیای رایگەیاند كە لە وێستگەیەكی دەنگدانی تایبەت لە شاری سلێمانی لە كۆی 464 دەنگ 110 دەنگی پوچ بووە، كە ئەویش گومانی درووست كردووە كە ئامێرەكە هەڵەی كردبێت، بۆیە داوای وردبینیان كردووەو بەس تەنها سەیری دەنگی درووست و پۆچ كراو كراوەو كە دەركەوتووە ئامێرەكە هەڵەی نەكردووەو بەشێك لە دەنگدەران دەنگیان بە چەن لیستێك داوەو ئەمەش وای كردووەو دەنگەكەیان پۆچەڵ بێتەوە. زۆربونی دەنگی پۆچ لە زۆرینەی ویستەگەكاندا بوونی هەبووە. 
یەكێك لە ئەفسەرەكان كە نەیویست ناوی بهێنرێت بە درەو میدیای راگەیاند: پێ دەچێت هۆكاری ئەو شێوازە لە دەنگدانەوە ئەوە بێت كە بەشێك لە هێزەكان سوێند و تەڵاق دراون كە دەنگ بە یەكێتی بدەن و ئەوانیش دەنگیان بە یەكێتی داوە بۆ ئەوەی تەڵاقەكەیان نەكەوێت و دواتر لە داخا مۆریان لەسەر چەند لیستێكی تریش داوە بۆ ئەوەی دەنگەكەیان پۆچەڵبێتەوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 20 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە