سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هاوپەیمانی نەسر: مەسعود بارزانی كارتەكان تێكەڵدەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2020

هاوپەیمانی نەسر: مەسعود بارزانی كارتەكان تێكەڵدەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی وەڵامی بیرەوەرییەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە و تۆمەتباری دەكات بەوەی كارتەكان تێكەڵدەكات.
هاوپەیمانی نەسر بەیاننامەیەكی بڵاویكردوەتەوە،  قسەكانی مەسعود بارزانی تایبەت بە شاندی عیراقی سەبارەت بە گفتوگۆكردن لەسەر دیاریكردنی هێڵی جیاكەرەوەی نێوان هێزە عیراقییەكان و پێشمەرگە لەساڵی 2017دا رەتدەكەنەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو قسانە بەلاڕێدابردنی مێژووە و شێواندنی سەروەریی حكومەتی عیراقە و هەوڵدانە بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان، چونكە بەڵگەنامەكان تەئكیددەكەنەوە، كە شاندی دانوستانكار لەلایەن حكومەتی عیراقییەوە كە تائێستا زیندون، تەنها لە "عوسمان غانمی سەرۆكی ئەركانی سوپا، فەریق روكن سەعد عەللاق فەرماندەی هەواڵگریی سەربازی، فەریق روكن مەناف تەمیمی جێگری فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆر" پێكهاتبون و دەتوانرێت تەئكیدیان لێبكرێتەوە.
هاوپەیمانیەكەی حەیدەر عەبادی تەئكیددەكاتەوە، هۆكاری سەرەكی بۆ رقەبەرایەتیكردنی عەبادی و كاركردن بۆ لابردنی لە پێشتر و ئێستاشدا، بەهۆی بەرنامە نیشتمانییەكەی و پاراستنی یەكڕیزی و سەروەریی عیراقەوە بوە، لەو كاتەشدا بە رۆحێكی ئاشتیانە و هاریكاری و بەرژەوەندی هاوبەش بەبێ‌ رشتنی خوێن، كاری بۆ دامركاندنەوەی هەوڵی "ریفراندۆم" كرد.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا