کەشتیە ئێرانییەکان لە ئاوەکانی عێڕاقدا دەشاردرێنەوە بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت

Draw Media

2020-10-24 14:30:23



ئیرینا سالی  
وەرگێڕانی: زانا تەقی


کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئێران لە ئاوەکانی عێڕاق دەشارێتەوە بۆ بارکردنی نەوتی خاو لە کەشتییەک بۆ کەشتییەکی تر بۆ دوورکەوتنەوە لە سزاکانی ئەمەریکا، ڕاپۆرتەکانی واڵ ستریت جوێرناڵ ئاماژە دەکات بە بەڵگەکان و بەرپرسانی ئەمەریکا.
بە گوێرەی سەرچاوەکان و بەڵگەکان بەندەری فاوی عێڕاق خاڵێکی بەکارهێنانی ئاسایی گواستنەوەکەیە، لەوێ کەشتییە ئێرانییەکان نەوتە خاوەکان دادەکەنە کەشتییەکانی ترەوە، کە هەر لەوێدا تێکەڵ بە نەوتی سەرچاوەکانی تر دەکرێن، وەکو نەوتی ناوخۆی عێڕاق، ئەمەش بۆ ئەوەی لە پشکنین بە دوور بێت. بە ئاشکرا، ئەم شێوە گواستنەوانە بوونەتە بزنسێکی دەسکەوتدار بۆ ئەو لایەنەنانەی کە تێیدابەشدارن و دواتر نەوتە تێکەڵکراوەکە بە ناوی عێڕاقەوە دەفرۆشن.
گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی، نەک تەنها لە کەناروەکانی عێڕاق، بەڵکو لە شوێنی تریش بوە بە میتۆتدی ئێران بۆ ناردنی نەوتی خاوی خۆی بۆ کڕیارەکانی لە میانەی سزاکانی سەریشیدا. ئەمە لەکاتێکدا، بەرهەمهێنانی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بویەوە، لە پاش دووبارە ڕاگەیاندنەوەی سزاکانی ئەمەریکا دژ بە تاران. بە پێی داتاکانی tankertrackers.com ئەو وڵڵاتە هێشتا زیاتر لە ٨۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەناردە دەکات، وەک لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ.
چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە. لە ڕاسیدا، وەک ئەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەدا سیمۆن واتکینز ڕاپۆرتی کرووە بۆ ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، خواستی چین بۆ نەوتی خاوی هەرزانی ئێران زۆر بەرز بووەتەوە. واتکینز بە بێ ناوهێنان ئاماژە دەدات بە سەرچاوەیەکی پیشەسازی نزیک لە وەزارەتی نەوتی ئێران و دەڵێت "لە نێوان ۱ی حوزەیران تا ۲۱ی تەمووز چین نزیکەی ٨.۱ ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی وەرگرتووە. هەروەها ڕاپۆرتە ڕەسمییەکان لە چین دەڵێن وڵڵاتەکە لە مانگی حوزەیراندا هیچ خامێکی ئێرانی هاوردە نەکردووە.
لە مانگی ئەیلولدا، ماڵپەڕی TankersTraker.com ڕایگەیاند، کە ئێران ڕێژەی هەناردەی زیادکردووە بۆ نزیکەی ۱.٥ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، ئەمەش زۆر زیاتر بووە لەو ڕێژەیەی کە داتای ڕەسمی پێشنیاری کردووە و وەک ئەوەی لە مانگەکانی پێشودا هەناردەکرابوون. سەڕەڕای ڕاگەیاندراوەکان لە بەرپرسانی ئەمەریکاوە، کە شوێن گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتییەکانی ئێران کەوتوون، هێشتا هیچ کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆ نەگیرراوەتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم هەناردەیە.
وەزیری نەوتی ئێران بیجان زەنگەنە لە مانگی ئابدا وتی " بڕی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێران بێ وێنە بووە." 
لەگەڵ ئەمەشدا، نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمەریکا برایان هوک وتی " ئێمە لە ڕووخانی کەرتی نەوتی ئێراندا زۆر سەرکەوتوو بووین، چونکە سزاکانمان جێبەجێدەکەین." هەروەها ڕاشیگەیاندبوو " ئێمە دوو ساڵە کۆمەڵگەی دەریایمان لە مەترسییەکانی جوڵاندنی نەوتی ئێران ئاگادار کردووەتەوە."

 

دەقی راپۆرتەكە 

https://oilprice.com/Latest-Energy-News/World-News/Iranian-Tankers-Hide-In-Iraqi-Waters-To-Ship-Oil-Abroad.html

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand