ئەمریكا هۆشداری دەدات لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكاندا

Draw Media

2020-10-24 14:20:36



Voice of America
وەرگێرانی: ئاسۆ جەبار

 

ئەمەریکا هۆشداریی دەدات لەبارەی دەستێوەردانی ئێران و روسیا لەهەڵبژاردنەکاندا ڕوسیا و ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر تۆڕەکانی حکومەتی ئەمەریکا و سیستەمە کۆمپیوتەریەکان زیاددەکەن لەکاتێکدا هەڵمەتەکانی زانیاریە سەرلێشێوێنەرەکانیان زیاتر دەکەن بەو هیوایەی متمانەی دەنگدەرانی ئەمەریکا تێکبدەن لەکاتێکدا کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 3 ی مانگی 11 .

ئەو هۆشدارییە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمەریکا و بەرپرسانی ئاسایشی هەڵبژاردنەوە دێت، پاش ئەوەی ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بەڕێوەبەری هەواڵگریی نەتەوەیی ئەمەریکا؛ ئێرانی تاوانبار کرد بە دەستپێکردنی یەکەم هێرش بۆ سەر هەڵبژاردنی داهاتوو و تارانی تۆمەتبارکرد بە ناردنی هەزاران ئیمەیلی چەواشەکار کە بۆ ترساندنی دەنگدەران کڵێشەکراوە.

ئەو ئامۆژگارییانەی کە رۆژی پێنج شەممە لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و دەزگای ئاسایشی ئینتەرنێتی و ژێرخانی ئابوریەوە دەرچوو دەڵێن ئەو ئیمەیل و نامە ئەلکترۆنیانە و سەرباری توانای ڕوسیا و ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری تۆماری دەنگدەران تەنیا دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەترە بۆ پشتگوێخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا . بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئێف بی ئای و سی ئای ئێس ئەی، هێرشەکانی ڕوسیا لە مانگی نۆوە دەستیپێکردووەو دەیان تۆڕی حکومیی دەوڵەتی و خۆجێیی کردبووە ئامانج کە فڕۆکەوانی و تا پەروەردەیان کردبووە ئامانج .

هۆشدارییەکان ئەوە دەڵێن کە هێرشبەری ئەلیکترۆنی ناسراو بە (Beserk Bear) سەرکەوتوانە توانیوێتی ژێرخانی تۆڕە ئەلیکترۆنییەکە ببڕێت و هەر لە 1 ی ئۆکتۆبەری 2020 ەوە بەلای کەمەوە توانیوێتی زانیارییەکانی دوو خزمەتگوزاری بدزێت ببنە قوربانی." هێرشبەرەکان هەروەها توانیان بەڵگەنامەکان بەدەستبهێنن کە دەتوانن رێگەیان پێبدەن لە تۆڕەکان بسوڕێنەوە، بەدوای زانیاری گرنگدا دەگەڕێن لە کاتێکی دواتردا دەتوانن بەکاریان بهێنن، ئەگەری ئەوەیە هەیە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو ئاڵۆزبکەن.

لە راگەیانراوەکەدا هاتووە:"رەنگە هەندێک مەترسی لەسەر زانیاری هەڵبژاردن دروستبێت کە لەتۆڕە حکومیەکانی (دەوڵەت، ناوخۆ، خێڵ و خاوەندارێتی شوێن)دا هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێف بی ئای و سی ئای ئەی تا ئەوڕۆکە هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نییە کە تەواوی داتاکانی هەڵبژاردن لەمەترسیدا بوو بێت." کاربەدەستان ڕەتیانکردەوە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە سوودوەرگرتنەکانی ڕوسیا بڵاوبکەنەوە یان بڵێن کام لەخزمەتگوزارییەکانی حکومەت لە مەترسیدا بوون، بەڵام دەزگای سەربەخۆی ئاسایشی تۆڕەکانی ئینتەرنێت (ماندیانت) دەڵێن هەڵسوکەوتی ڕوسیا وا دەردەکەوت کە بەرەو دەنگدانی 3 ی مانگی 11 ئاڕاستەکرابێت. لە لێدوانەکەدا جۆن هۆڵکویست بەڕێوەبەری باڵای شیکاری دەزگای ماندیانت وتی:"ئەمە وادەکات دەستیانڕابگات بە سیستمەکە بۆ دروستکردنی پشێوی یان خۆی لەخۆیدا مەبەستێکیان هەیە کە رێ بە لایەنێکی چالاک بدات سود لەروانینی تایبەتی نەبوونی ئاسایش لە هەڵبژاردنەکاندا وەربگرن و پرۆسەی دیموکراسی بێ بەها بکەن." هۆڵکویست ئەوەشی گووت؛ لەکاتێکدا لانیکەم یەک هێرش کراوەتە سەر ئامانجێک کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە، "هیچ زانیارییەکمان نییە کە ئاماژە بەوە بدات کە ئەو بکەرانە هێندە توانایان هەبێت یان تەنانەت ئامادەگی ئەوەیان هەبێت دەنگەکان کەمبکەنەوە.

" بەڵام لە کاتێکدا بکەرە هێرشبەرە ئەلیکترۆنییە ڕوسییەکان وادەردەکەون کە رازین بە دۆخەکە لە ئێستادا بۆ هەڕەشەکردن لەتۆڕەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنی ئەمەریکا. رۆژی پێنجشەممە ئێف بی ئای و سی ئای ئێس ئەی هۆشدارییاندا کە وا دەردەکەوێت بکەرە گرێدراوەکانی ئێران لە بارێکدا بن کە توانای ئەوەیان هەیە خراپ سود لەخاڵە لاوازەکانی ئێستای تۆڕەکە وەربگرن. ئەو بکەرانە لە مانگی هەشتی 2019ەوە بەڕادەیەکی زۆر خۆتێهەڵقورتانیان لە دژی تۆڕەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە؛ "بەپێی راوێژکارییە نوێکە کە ئاماژە بە ئەگەرەکانی بڵاونەکردنەوەی هێرشی لەدەستدانی خزمەتگوزاری (DDos) و هەڵمەتەکانی شێواندنی پێگە ئەلیکترۆنییەکان ئەنجام دەدەن." هۆشدارییەکان باس لەوە دەکەن کە " ئەگەری ئەوە هەیە ئەم چالاکییانە ئەو سیستمانە بە شێوەیەکی کاتی والیبکەن کە خەڵک یان بەرپرسانی کاروباری هەڵبژاردن دەستیان پێڕانەگات، کە ئەمەش دەتوانێت خاوی بکاتەوە بەڵام ڕێگری ناکات لەدەنگدان یان ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان .

" زیاتر هۆشداریدا کە بکەرە هێرشبەرە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران هەروەها هەستاون بە بەرفراوانکردنی تواناکانیان بۆ چەواشەکردنی پەیوەست بە هەڵبژاردنەوەو "دروستکردنی ماڵپەرە میدیاییە وەهمییەکان و ساختەکردنی ماڵپەرە میدییاییە یاساییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی داتای تۆماری دەنگدەرانی ئەمەریکا و پڕوپاگەندە دژە ئەمەریکا و زانیاری هەڵە لەبارەی سەرکوتکردنی دەنگدەران و ساختەکاری بکەن لەپرۆسەی دەنگداندا." هۆشدارییەکان لەبەرپرسانی ئاسایشی و هەواڵگریی ئەمەریکاوە گۆڕا بۆ تەرزەدەنگێکی وریاکردنەوە، بەڵام پێدەچێت زیاتر گەشبینانەتر بێت لەچاو ئەوەی ئەم دواییانە کە لەمانگی ڕابردوودا بڵاویانکردەوە. کریستۆفەر ڕەی بەڕێوەبەری ئێف بی ئای لە 17 مانگی 9 دا بە لیژنەی ئاسایشی یاسادانەرانی کۆنگرێسی وت "روسیا بەردەوام هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانمان بکات، بە شێوەیەکی سەرەکی لە رێگەی ئەو شتەی کە پێیدەڵێین کاریگەری خراپەکاری بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە ساڵی 2016 دا روویدا کە ئەوکاتە هاوکات هەوڵێک هەبوو بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی هەڵبژاردنەکان.

" بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی هێرست دوو هەفتە لەمەوبەر، گەورە بەرپرسی دژەهەواڵگریی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە دیمەنی هەڕەشەکە لە گۆڕاندایە و دەڵێت ڕوسیا و ئێران و چین بە شێوەیەکی چالاکانە ژێرخانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بە ئامانج دەگرن. ولیام ئیڤانا لەناوەندی دژەهەواڵگیری نیشتیمانی و ئاسایشی وتی"ئێمە زۆر بە نەرمی کاردکەیەن، زۆر سەرکەوتوو بووین لە بەڕەنگاربوونەوەی زوربەی هەرە زۆری ئەو هەواڵانە" دوابەدوای هەڵمەتی ئیمەیڵی ئێرانییەکان، بەرپرسان هۆشدارییاندا بە دەنگدەرانی ئەمەریکا کە ئەم هەڵمەتانەی ڕوسیا و ئێران دەستیانپێکردووە تەنیا دەستپێکن. کریستۆفەر کرێبس، بەڕێوەبەری دەزگای سی ئای ئێس ئەی رۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "هەواڵگیری هاوبەش سەرباری ئەوەی کە جێی نیگەرانییە بەڵام سۆپڕایس نیە" لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی وا چاوەڕواندەکرێت ئەو بکەرە هێرشبەرانە کە دەیانەوێت دەستێوەردان ئەنجامبدەن لە زیادبووندا دەبێت.

لەم نێوەدا هەندێک لە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمەریکا گوزارشتیان لەو مەترسییە کردووە کە درکی پێدەکەن، ئاماژەیان بەوەداوە کە رەنگە روسیا و ئێران تەنها بەوەوە نەوەستن کە داتای تۆماری دەنگدەران بەکاربهێنن کە بەردەستیان کەوتووە بەڵکو ئێران لەڕێی هەڵمەتی ئیمەیڵەکانیەوە بەکاریان دەهێنێت. نۆرمان ڕۆل بەرپرسی باڵای پێشووی هەواڵگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند؛ هەوڵەکانی تاران نیشانی دەدات کە ئۆپەراسیۆنەکانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و کاریگەرئامێزەکاناین دەردەکەوێت و هەروەها وتیشی:"دەستکەوتنی زانیاری دەنگدەران لەڕێی ئێرانەوە کە راپۆرت کراوە جێی نیگەرانییە." وتیشی:"ئەم داتایانە بە ئاشکرا لەبەردەستدا بوون یان نا، دەستکەوتنی لەلایەن بکەرە ئێرانییەکانەوە کە لەو هەڵمەتانەدا بەشداربوون ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو بابەتانە کڵێشەی سەرەکی ئەو هەڵمەتانە ئامانجگەلی ئایندەن. "ئەگەر وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ ئەمە گفتوگۆیەکی ناوخۆیی بێت و کەمتر سەنگ بخەینە سەر ئێران، ئەوا ئیتر لەوە تێدەگەن کە ئەو هەڵمەتانە دەتوانن ئەنجامبدەن بە تێچوونێکی کەمەوە" کاربەدەستێکی ئێستای ئەمەریکا بە هۆی هەستیاری بابەتەکەوە بەو مەرجەی کە شوناسی ئاشکرا نەکرێت بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند کە نیگەرانی لەهەوڵەکانی تاران زیاتر دەبێت، هۆشداریدا کە هێشتا ئێران بەدوای تۆڵەکردنەوەی ئەو هێرشەدا دەگەڕێت کە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لەمانگی یەکی ئەمساڵدا سەرۆکی لیوای قودسی پاسداران قاسم سولەیمانی کوشت.

لە ئێستادا بەرپرسانی هەڵبژاردنی ولایەتەکان داوا لە دەنگدەران دەکەن کە هێمن بن و خۆیان بەدووربگرن لە هەر پروپاگەندەیەکی بێزارکەر یان بانگەشەی وروژێنەر کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە ئیتر ئایا لەلایەن ئێران یان ڕوسیاوە ئاڕاستەکرا بێت یان هەر کەسێکی دیکەوە. کاربەدەستانی نیشتمانی و فەرمانڕەوایانی دەوڵەت لە بەیاننامەیەکدا کە درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە دەڵێت:"ئامادەبن بۆ هەر هەوڵێکی دەرەکی کە دەیانەوێت تۆویی جیاکاریی بچێنن و رەوایی یاسایی هەڵبژاردنەکان بێ بەها بکەن." لەدرێژەی وتەکانیدا وتیشی "هەموو کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان سەرلەبەر ئامادەن بۆ ئەرکی داهاتومان.

" هەندێک لە شارەزایان هەست بە نیگەرانی دەکەن سەرباری ئەوەی رۆژی هەڵبژاردن نزیکبۆتەوەو دەنگدەرانی ئەمەریکا تاقیدەکرێنەوە وەک ئەوەی پێشتر رووینەدابێت. جۆن سکات رایڵستن، توێژەری باڵا لەتاقیگەی هاوڵاتی لە قوتابخانەی مۆنک لە زانکۆی تۆرۆنتۆ، وتی:"کێشەکە بەڕاستی هەڵخەڵەتێنەرەیە وەک ئەوە وایە هەمومان لەئێستادا لە تاقیگەیەکدابین و لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە تاقیکردنەوەمان لەسەر بکەن." "نازانین دەرئەنجامەکان چۆن دەبن بەڵام ئەوان واتە (ناحەزەکانی ئەمەریکا) نازانن ئەنجامەکان چۆن دەبن بەڵام زۆر فێردەبن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand