Draw Media

روسیا: ئەمریکا کوردەکان هاندەدات لە سوریا جیاببنەوە

روسیا: ئەمریکا کوردەکان هاندەدات لە سوریا جیاببنەوە

2020-10-22 21:33:48


درەو:

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا نیگەرانی خۆی لە بەرەوپێشچونی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە کوردەکان هاندەدات لە سوریا جیاببنەوە.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دۆخەکە لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا مایەی زیاتر نیگەرانیمانە، ئاگاداری ئەو لێدوانە ئیسیفزازییەی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتین کە بانگەشەی ئەوە دەکات گوایا ڕوسیا لە هاوکاریکردنی دانوستانی نێوان "ڕۆژئاوا"  و حکومەتی سوریا شکستیهێناوە.
ئەوەی مایەی سەرنجە دوای پەو لێدوانەو تۆمەتبارکردنمان ڕاستەوخۆ کاروانێکی زەبەلاحی هاوکاری سەربازی ئەمریکا لە عێراقەوە گەیشتە ناوچەکە.
زاخارۆڤا وتیشی: ئاشکرایە کە هەوڵی ئەمریکا لەوێ بەردەوامە بۆئەوەی کوردەکان لە دەوڵەتی سوریا جیابکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand