رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەتدا 78% بووە

2018-05-10 17:55:19
كەریم تەمیمی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند رێژەی بەشداربوون لە دەنگدانی تایبەتدا گەیشتوەتە 78% و زیاتر لە 700 هەزار كەس لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگیانداوە و زیاتر لە 22 ملیۆن كەسیش مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد، دەنگدانەكە تایبەت بوو بە هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق و هێزە ئەمنییەكان و هێژی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم لەگەڵ زیندانیان و راگیراوانی نێو گرتوخانەكان و كاتژمێر شەشی ئێوارەش بە كاتی عێراق پرۆسەكە كۆتاییهات.
بە گوێرەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رێژەی بەشداریكردنی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاكانی هەرێم بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر: 81%
پارێزگای سلێمانی: 67%
پارێزگای دهۆك: 78%
پارێزگای كەركوك: 66%
رێژەی بەشداریكردن لە پارێزگاكانی عێراق:
نەینەوا: 73%
نەجەف: 83%
میسان: 89%
واست: 85%
زیقار: 85%
كەربەلا: 89%
سەلاحەدین: 69%
دیالە: 83%
