لە 928 ملیار دیناری قەرزی بازرگانان یەك ملیار دیناری گەڕاوەتەوە
2020-10-19 12:35:48
درەو:
لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆی (928 ملیار) دیناری قەرزی سەرمایەداران و بازرگانان تا ئێستا ( ملیارێك و 100 ملیۆن) دینار گەڕێنراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی سێ مانگی حكومەت تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كراوە، حكومەت (928 ملیارو 763 ملیۆن) دیناری لای سەرمایەداران و بازرگاكانانە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا حكومەت تەنها ( ملیارێك و 100 ملیۆن ) دیناری لە سەرمایەداران وەرگرتووەتەوە.
قەرزە بازرگانییەكان بە پێی راپۆرتی سێ مانگی چاكسازی:
١ -بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان وەزارەتی دارایی و ئابووری تاپۆی سەرجەم ماڵ و موڵكی ڕەهنكراوی ئاڕاستەی فەرمانگەی جێبەجێكردن لە وەزارەتی داد كردووە بە مەبەستی فرۆشتنەوەی موڵكەكانیان بە پێی یاسای )وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكان( ژمارە (٥٦)ی ساڵی ١٩٧٧.
٢ -كۆی گشتی قەرزە حكومییەكان لە هەرسێ پارێزگای (هەولێر و دهۆك و سلێمانی) بڕی )١٦٥،٨١٢،٧٦٣،٩٢ )نۆ سەد و بیست و هەشت ملیار و حەوت سەد و شەست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و دوانزە هەزار و سەد و شەست و پێنج دینارە، و لەم بڕەیە تەنها )٠٠٠،٥٠٠،١٠٠،١) یەك ملیار و سەد ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار لە ڕێگەی بانكە بازرگانییەكان وەرگیراوەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە لە ڕێكەوتی ١/٧/٢٠٢٠ تاكو -:٢٠٢٠/٩/٣٠
- بانكی گۆیژە (٥٦٠٠٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار.
- بانكی كۆیە (٧٣٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار.
- بانكی سلێمانی/١( ١٩٥٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار.
- بانكی عەنكاوە (١٥٣٠٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار.
- بانكی زاگرۆس (٨٢٨٠٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار.
- بانكی نیشتمان (٣٦٧٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار.
سكرتاریەتی لیژنەی بااڵی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی 1٥
٣ -وەزارەتی داد فەرمانگەی جێبەجێكردنی دادی نوێی لە پارێزگای هەولێر دامەزراندووە تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكان كە بە بەیانی ژمارە (١ )ساڵی ٢٠٢٠