كۆمپانیاكانی خاڵە سنورییەكان دادەخرێن

Draw Media

2020-10-18 19:02:18



درەو:
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كۆمپانیایانە دادەخات كە لە خاڵە سنورییەكان بە ناوی جیاوازەوە پارە وەردەگرن.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم هەفتەیەدا بڕیاری داخستنی كۆمپانیاكانی خاڵە سنوریەكان دەردەكات، بە جۆرێك ئەو كۆمپانیایانەی نایاسایین دایان دەخات و هەندێك لە كۆمپانیاكانیش كارەكانی بە حكومەت دەستپێرێت و ئەو كۆمپانیایانەش كە پێویستن دەیانهێڵێتەوە.   
كۆمپانیاكانی خاڵە سنورییەكان.
لە دەرەوەی هەموو پرۆسەیەكی یاسایی لە پێدانی مۆڵەت و بوونی پێوسیت، لەسەرجەم خاڵە سنورییەكان، چەندین كۆمپانیا سەرقاڵی وەرگرتنی پارەن بە ناوی جیاوازەوە، بەشێك لەو كۆمپانیایانە پێویست نین و تەنیا بۆ كۆكردنەوەی پارەیە، بەشێكی دیكەی ئەركی دەوڵەتەو دراوە بە كۆمپانیاكان.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا ووردەكاری كۆمپانیاكانی خاڵە سنورییەكانی خستۆتە روو: 

•    ئیرباهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران
1 -راگەیاندنی گومرگی، بۆ كۆمپانیای كۆریدۆر، كاغەزێكی ئاساییەو پێشرت حكومەت دەیكرد و هیچ گرفتێكی نەبوو لە مانگی 9ی 2019ەوە دراوە بەم كۆمپانیایەو بۆهەر كاغەزێك 15 هەزار دینار وەردەگرێت.
2 -كۆمپانیای ستار، بۆ دڵنیایی ئیجباری لە ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دراوە تەنیا 10 %بۆحكومەتە..
3 -مەنفێست25 دالر، لە ئیرباهیم خەلیل بۆ جبل نهزە لە حاجی ئۆمەران بۆ اشراقات العوادە .
4 -سكانەر، 50 دالر وەردەگریێت بۆ كۆمپانیای هانداون 80 %بۆ كۆمپانیاو 20 %بۆ حكومەت.
5 -تەعقیم بۆ 10 دۆالر لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەردەگریێت، 85 %بۆ كۆمپانیاو 15 %بۆ حكومەت.
6 -پشكنینی خۆراك و كااڵ، هەردوو دەروازەكە لەگەڵ كۆمپانیای نیوستاندەر كردوویانە، بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكی شەحن بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكی نەوێت 150 هەزار دیناری لێوەردگریێت، تەنیا سەرەتاكانی بۆ مۆردەكرێت. بۆ هەر پشكنینێكی فیزیایی و كیمیای و بایلۆجی بەجیا پارە وەردەگریێت.
7 -كۆمپانیای سەربەخۆ كە وەزارەتی ناوخۆ لە 13/1/2019 رێگای پێداوە، بۆ دروستكردنی هەر تابلۆیەكی كاتی بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت.
8 -لە حاجی ئۆمەران چەند رێگایەكی تر هەیە بۆ وەرگرتنی پارە لە ئیرباهیم خەلیل نیە، كۆمپانیای شەو ڕۆژ بۆ هەر حاڵەتێك 25 دۆلار وەردەگرێت بەناوی كۆمپانیای گەشتیاری و ئەركی دیار نیە.
9 -كۆمپانیایەك بەناوی سبكەبار لە هەر ئۆتۆمبیلێكی ترانزێت 50 دۆلار وەردەگرێت، 70 %بۆ كۆمپانیا 30 %بۆ حكومەت.
10 -لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران كۆمپانیای شەو رۆژ، بەناوی نۆژەنكردنەوەی كۆمەڵگاكەوە 25 دۆالر لە هەر بارهەڵگرێك وەردەگریێت ( ئێرانی و عێراقی)، زیاتر لە چەند مانگێكە بەردەوامە، پرۆسەكە دراوە بە كۆمپانیایەك و هیچ كارێكی نەكردووە. جگە لە وەرگرتنی پارە بەناوی گەراجانە.
11 -لە ئیبراهیم خەلیل هەندێك كار هەیە لە هیچ خالێكی سنوری دیكە نیە، كۆمپانیای ئەنتەرتیك لەسنوری ئیربایهم خەلیل بۆ چێككردنەوەی كالا بزاندرێت هاوتایە لەگەڵ كارگە بنەڕەتییەك، بۆ هەر بەراوردێك 700 بۆ2000 دۆالر وەردەگرێت، ئەگەر رۆژانە 500 بەراورد بكات، داهاتەكەی 9 ملیۆن دۆالرە، پاش ئەم بەراوردەش هەمان كۆمپانیا سی پارەی دیكە بەناوی پشكنینی فیزیایی و كیمیاوی و بایۆلۆجی وەردەگرێت!!! داهاتی ئەمیش مانگانە نزیكەی 3 ملیۆن دۆلارە؟
12 – گۆڕپانی (بەتون كوردستان) لە ئیرباهیم خەلیل، رۆژانە نزیكەی 1800 ئۆتۆمبیل لەم گۆڕپانە پشكینینی بۆ دەكرێت و بە ئیجباری 55 دۆالر وەردەگریێت و بڕێكی زۆر گازویلیان پێدەفرۆشرێت.
13-رۆژانە ژمارەیەكی زۆر ئۆمتبیلی نەفەر هەڵگر تێدەپەڕن و بۆ هەر یەكێك 25 دۆالر وەردەگرن، رۆژانە زیاتر لە هەزار حاڵەتە. 
14 -ئەمە جگە لەوەی پێشرت چەندین كااڵ بەناوی سوریاوە داخڵدەكرێت وەك ترانزێت 20 %گومرگ دەدەن، بەاڵم نەڕۆشتون بۆ سوریا.

•    باشماخ و پەرویزخان
1 -بەناوی مەنەفێستەوە بۆ (نقل الربی) بەبێ‌ ئەجنامدانی هیچ كارێك چەند كۆمپانیایەك پارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبیلەكان وەردەگرن، بۆ منونە : كۆمپانیای (اشراقات العواد) كە مەنەفێستی  (نقل الربی) بڕێت و تائێستا نازاندرێت گرێبەستی لەگەڵ كێدا هەیە، بۆ هەر وەسڵێكی مەنەفێست 25 دۆالر وەردەگرێت، هیچ نوسینەگەیەكی لە خاكی ئێراندا نیەو تەنیا پارە وەردەگرێت.
2-چەند كۆمپانیایەكی دیكەی نەوتی مەنەفێست دروستدەكەن بۆ تانكەری نەوت و هەر مەنەفێستێك كە كاغەزێكەو مۆرێكی لێدەدەن 25 دۆالر وەردەگرن، لەكاتێكدا حكومەت خۆی دەتوانێت ئەم كارە بكات و هیچ ئەرك و تێچونێكی نیە.
3--دڵنیایی ئیجباری، دراوەتە كۆمپانیای دڵنیا، لە 5 هەزار دینارەوە بۆ 20 هەزار دینار لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەر دەگریێ، دڵنیای نابێت بە ناچاری بێت و بۆ 24 كاتژمێر بێت و كەس قەرەبوو نەكرێتەوە.
4 -كۆمپانیایەكی ئێرانی بۆ هەر بارهەڵگرێك دێتە هەرێمی كوردستان بڕی 50 دۆلار وەردەگرێت بەناوی ترانزێت، بەرپرسانی خاڵە سنورییەكانیش نازاننی ئەم پارەیە بۆچی وەردەگریێت.
5-كۆمپانیای ئەستێرەكان و ئامسانی كوردستان، بڕی 5هەزار دینار لە هەر هاولاتیەكی ئێرانی وەردەگریێت بەناوی (خرب وصول) كارێكی تەواو نایاساییەو هیچ خزمەگوزارییەك پێشكەش ناكات
6 -بەفەرمانی ئەجنومەنی وەزیران، راگەیاندنی گومرگی دراوەتە كۆمپانیای رۆژان، بۆ هەر راگەیاندنێك بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرن لە 10/9/2019 ەوە كەوتووەتەكار، لەكاتێكدا پێشرت حكومەت خۆی بێ‌ بەرامبەر و بەشێوەی ئەلیكرتۆنی ئەم راگەیاندنەی دەكرد.
7-كۆمپانیا سەربەخۆ، بۆ دروستكردنی هەر تابلۆیەكی كاتی بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت، هەمان كۆمپانیا بەپێی گرێبەستێك بۆ هەرتابلۆیەكی هەمیشەیی 50 هەزار دینار وەردەگرێت، ئەوەی جێگای سەرجنە 27 ملیار دیناری پێشەكی پێدراوە!
8 -كوالێتی بامشاخ بەناوی رەزگەو و پەروێزخان لۆكس ئەجانسی، بۆ ئەو كالایانەی دێنە هەرێمی كوردستان.
بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكی شەحن بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكی نەوێت 150 هەزار دیناری
لێوەردگریێت، تەنیا سەرەتاكانی بۆ مۆردەكرێت. بۆ هەر پشكنینێكی فیزیایی و كیمیای و بایلۆجی بەجیا پارە وەردەگریێت.
تێبینی: بەپێی بەدواداچون لە رابردوودا هەندێك لەم كۆمپانیانە كەمتەرخەمی زۆریان كردووەو ئاسانكاریانكردووە بۆ هاتنە ژورەوەی كااڵی خراپ بەشێكیشیان ئامێری پێویستیان نیە بۆ پشكننی..
12 -كۆمپانیای دڵنیای 5 هەزار لە هاواڵتی وەردەگرێت بەناوی دڵنیای و هیچ گرێبەستێكی نیە.
13 –وەرگرتنی سێ‌ هەزار دینار بەناوی رێكخستنی ریزی ئۆتۆمبیل.
14 -لەم كابینەدا ڕێپێدان كراوە بۆ دوو كۆمپانیا لە بامشاخ و پەروێزخان بەناوی تەعقیمەوە لە هەر ئۆتۆمبیلێك 10 دۆالر وەبەرگریێت بۆ هەر هاتن و چونێك.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand