سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

كۆمپانیای گازپرۆم نەفت پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تشرینی یەکەم 2020

كۆمپانیای گازپرۆم نەفت پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای گازپرۆم نەفت لقی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداربووە لە بوژاندنەوەی بەنداوی باوە شاسوار، چەند پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەكات
 

?دەقی راگەیەنراوەكە
گەشەپێدانی کەرتی گەشت و گوزاری لە شاری کفری

لە پێناو گەشەپێدانی کەرتی گەشت و گوزاری لە سنووری گەرمیان، کۆمپانیای گازپڕۆم لقی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بەشداربوو لە بووژاندنەوەی بەنداوی باوە شاسوار لە کفری تا وەک سەیرانگەیەکی گەشت و گوزاری خەڵکی ناوچەکە سوودمەند بن لێی. هەر بۆیە بە سەرپەرشتی ئیدارەی شاری کفری هەڵمەتێکی هەمەلایەنە دەستی پێ کرد بۆ زیندووکردنەوەی بەنداوەکە و ئامادە کردنی وەک شوێنێکی گەشتیاری . کۆمپانیای گاز پڕۆم و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەشداری هەڵمەتەکە بوون . کۆمپانیای گازپڕۆم نەفت بەشدار بوو بە دروست کردنی چەند کۆشکێکی گەشتیاری لە بەنداوەکە.
بەنداوی باوە شاسوار، لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە ساڵی ۲۰۱۱وە تەواو بووە، تاكه‌ به‌نداوی ته‌واوكراوی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌ و ساڵانه‌ به‌شێك له‌ ئاوی باراناوی تێدا گل ده‌درێته‌وه، شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، پێگەیەکی گرنگە و ئەتوانرێ بۆ بوارەکانی سامانی ماسی، وزەی کارەبا، کشتوکاڵکرن و گەشتوگوزار و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە سوودی لێوەربگیریێ.

لە هەرێمی كوردستان ١٧ بەنداو و نزیكەی ١٠٠ جێگای گلدانەوەی ئاو هەیە، كە توانای دابینكردنی ئاو تێیاندا دەگاتە نزیكەی ١٠ ملیار مەتر سێجا ئاو، حکومەتی هەرێم تا ئێستا ١٢ بەنداوی بچوك و مامناوەندی دروستكردووە. ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو بەنداوانە گەشەیان پێ دەدرێ و وەک پێگەیەکی گەشتو کوزار فراوان دەکرێن و سوودیان لێ دەبینرێ

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

وەزارەتی نەوت: هەناردە لەرێگەی جەیهانەوە بۆ 650 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكەینەوە

null
پێش 3 کاتژمێر

نەتانیاهۆ پلانێکی مۆسادی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران ڕاگرت!

null
پێش 5 کاتژمێر

گەرووی هورمز و ئاسایشی ئابووریی و وزەی جیهان