سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

 بێڕێزی بە هێما نەتەوەییەكان حەوت ساڵ زیندانییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تشرینی یەکەم 2020

 بێڕێزی بە هێما نەتەوەییەكان حەوت ساڵ زیندانییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
هەر كەسێك "بێڕێزی" بە هێما نیشتمانییەكان بكات (7 ساڵ) ساڵ زیندانی دەكرێت، هێما نیشتمانییەكان بریتین لە (ئاڵای كوردستان، سرودی نیشتمانی، پێشمەرگە، رابەرە مێژووییەكان)، ئەم پرۆژەیاسایەكە كە فراكسیۆنی پارتی دەیەوێت لە پەرلەمان پەسەند بكرێت.

حەوت ساڵ زیندانی
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازی پرۆژەیاسایەكی بەناوی "پێشنیازی یاسای هێما نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان لە هەرێمی كوردستان- عێراق" ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان كرد.
بەپێی ماددەی سێیەمی ئەم پرۆژەیاسایە" هەر هاوڵاتییەك بە گوتار یان كردار بێڕێزی‌و سوكایەتی بە هێما نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان بكات، بەپێی حوكمەكانی ماددەی (226)ی یاسای سزادانی عێراقی، سزا دەدرێت".
ماددەی (226)ی یاسا سزادانی عێراق دەڵێ:" هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامی‌و دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی‌و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".
واتا ئەگەر پرۆژە یاساكەی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەكو خۆی پەسەند بكرێت، سزای ئەو كەسانەی كە "بێڕێزی" بە هێما نیشتمانییەكان دەكەن، (7 ساڵ) زیندانی دەبێت.

هێما نیشتمانییەكان چین ؟ 
وا لێكدەدرێتەوە لە بنەڕەتەوە هێنانی پرۆژەیاسایەكی لەمجۆرە لەلایەن پارتییەوە، بۆ تەقدیسكردنی (مستەفا بارزانی) رێبەرو دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، بەڵام بەپێی پرۆژە یاساكە هێما نیشتمانییەكانی بریتین لەم شتانە:
•    ئاڵا
•    سرودی نیشتمانی
•    پێشمەرگە
•    رابەرە مێژوویی‌و رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

سێ سیناریۆ بۆ جیهانی دوای تڕەمپ

null
پێش 13 کاتژمێر

وەزارەتی نەوت: هەناردە لەرێگەی جەیهانەوە بۆ 650 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكەینەوە

null
پێش 13 کاتژمێر

نەتانیاهۆ پلانێکی مۆسادی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران ڕاگرت!