فاخر شێخ تەیب: ئەو هەواڵانە رەت دەكەینەوە

2020-10-14 16:45:20



درەو:

فاخر شێخ تەیب به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای قه‌یوان رایدەگەیەنێت هەموو ئەو هەواڵانە رەت دەكەینەوە كە هەندێك میدیای عەرەبی و ناوخۆی لەسەر كۆمپانیاكەمان بڵاویان درۆتەوەو سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەین 

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کۆمپانیاکەمان بڵاوکردۆتەوە، ئێمه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای یاساییش لەسەر‌‌ئەو کەناڵەو هەمو ئەو وێبسایت وکەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستۆتەوە تۆماردەکەین".

‌راشیگه‌یاند" ئێمه‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت زیان به‌ كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".

‌وتیشی" هەموو ئه‌و دۆسیه‌یانەی کە گوایە‌ له‌سەر کۆمپانیاکەمان باس دەکرێت، لە کاتی خۆیدا بە دواداچونی بۆکراوە و بێبەریبونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێندراوە وەک لە هاوپەچدا دەیانخەینەڕوو، وە ئەوهەواڵە سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه‌ و دوای‌ مەئیوس بوونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم هه‌ڵمه‌تەیان‌ بردۆته‌ نێو میدیاوه".

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده‌ و به‌رده‌سته‌، ملمان له‌مو باریكتره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی نایاسایمان كردبێت، دوپاتیشی دەکاتەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ تۆمارده‌كه‌ن كه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن.

کەناڵی (العربیە)ی سعودیە، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ژمارەیەک بەڵگەنامەی لەسەر کۆمپانیای "قەیوان" راپۆرتەکە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند دیکۆمێنتێکەوە کۆمپانیاکە تۆمەتبار دەکات بە قاچاخچێتی نەوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

جەندرمە لەناوخاكی هەرێمدا
ئاشتی هەورامی روبەڕووی دادگا قورسەكە دەبێتەوە

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی پێدەكرێت؟

بەڵێ
نەخێر
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand