كارتی دەنگدان نیو مەتر درێژەو كێشەی دروستكردووە
2018-05-10 12:30:57
حەمدی بەرواری، بەرپرسی لقی دهۆكی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی كوردستان بە درەو میدیای راگەیاند: ئامێری پەنجەمۆری دەنگدان رەنگە كێشە دروست بكات و ئەگەر هەیە پەنجەمۆرەكە دەرنەچێت، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رێوشوێنی زۆری گرتەبەر، بەڵام بە راستی هێشتا كێشەی زۆر هەیە، بۆ نمونە ئێستتا هەندێك هاوڵاتی هەن تا ئەمدواییەش لە دهۆك دەنگیان داوە، بەڵام ئێستا پێی دەڵێن بڕۆ بۆ هەولێر یان بۆ عەممارە یاخود بۆ موسڵ، لە زۆر شوێن ناوەكان گۆڕدراون، ئەوە كێشەیەكی تەكنیكی كۆمسیۆنە، كێشەیەكی تر ئەوەیە كارتی دەنگدان زۆر گەورەیە و درێژییەكەی نیو مەتر زیاتر و ئەمە كات دەخایەنێت و ئەگەری ئەوەی هەیە خەڵك لە ریزەكانی دەنگدان بێزار ببن.
حەمدی بەرواری، راشیگەیاند: كێشەیەكی تر هەیە كە لە هەر وێستگەیەكدا (4) كارمەند هەن، چاودێری سندوق ئەركەكەی ئەوەیە چاودێری سندوقەكە بكات، بەڵام ئێستا ئەركێكی تریشی گرتوەتەئەستۆ و كارتی دەنگدان لە دەنگدەران وەردەگرن و پسوڵەی دەدەنێ، لە هەر وێستگەیەكدا (450) دەنگدەر هەیە، لەڕوی كاتەوە هەر دەنگدەرێك لانی كەم (دەقیقەیەك و 43 خولەك)ی دەوێت، بەڵام ئێستا هەندێكجار پرۆسەی دەنگدان یەك كەس (5) دەقیقە دەخایەنێت، ئەمە وادەكات زۆر دەنگ بفەوتێن.
بەپێی چاودێرییەكانی ئێمە تاوەكو كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆ ئاستی بەشداری دەنگدەرانی تایبەت لە دهۆگ گەیشتوەتە 30%.