سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

74 ملیۆن دینار بۆ كەل و پەلی ئۆفیسی وەزیری شەهیدان  

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی یەکەم 2020

74 ملیۆن دینار بۆ كەل و پەلی ئۆفیسی وەزیری شەهیدان  

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
بۆ كڕینی كەل و پەل و پێداویستی بۆ ئۆفیسی نوێی وەزیری شەهیدان و ئەنفاكراون بڕی (74 ملیۆن) دینار خەرجكراوە، (10 ملیۆن) دینار بۆ ئۆفیسی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت خەرجكراوە.
بە پێی چەند نوسراوێك كە دەستی (درەو) كەوتووە، ( عەبدوڵا حاجی مەحمود) وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كڕینی كەل و پەل بۆ ئۆفیسە نوێیەكەی بە دوو وەجبە بڕی ( 74 ملیۆن) دیناری خەرجكردووە.
بە پێی نوسراوی ژمارە (527) كە لەبەرواری 9/2/2020 دەرچووە بڕی ( 51 ملیۆن و 710 هەزار) دینار تەرخانكراوە لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەت بۆ كڕین و دابینكردنی كەل و پەل و پێداویستی ئۆفیسی نوێی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان.
بە نوسراوی ژمارە (512) لەبەرواری 6/2/2020 دەرچووە بڕی ( 22 ملیۆن و 185 هەزار) دینار لە سەر بودجەی دیوانی وەزارەت خەرجكراوە بۆ كڕین و دابینكردنی كەل و پەل و پێداویستی ئۆفیسی نوێی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان.
لەلایەكی تر بڕی ( 9 ملیۆن و 880 هەزار) دینار بۆ كەل و پەل و پێداویستی بۆ ئۆفیسی نوێی بەڕێوەبەری گشتی دیوان خەرجكراوە، لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە