Draw Media

لە كەركوك هێزە ئەمنییەكان  بنكەكان پڕ دەكەن  

لە كەركوك هێزە ئەمنییەكان  بنكەكان پڕ دەكەن  

2018-05-10 12:22:46


درەو میدیا

ئەفسەرێكی پۆلیس لە كەركوك كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت  بە "درەو میدیا" ی راگەیاند: كە دەنگدانی تایبەت بۆ پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ بە ئاسایی بەرێوە دەچێت، بەڵام جوڵەیەكی زۆر دەبینرێت بە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری گەورە عەرەب دێن بۆ دەنگدان و دەنگدەدەن، هەرچەندە ئێمە نازانین كێن و چۆن هاتوون؟ ، ئەوان زۆر زۆرن لە دەنگدەرانی پۆلیس زۆرترن ، ئێمە بەهۆی ئەوەی  لە ئینزارداین بە دوو شەفت دەچین بۆ دەنگدان ، بەڵام کارتی دەنگدان دەهێڵنەوە لای خۆیان و ئەینرێنەوە بۆ فەرمانگەكەی خۆت و لەوێ وەریدەگریتەوە.
ئەو ئەفسەرە راشیگەیاند: ئەو هێزانەی لەوێ دەنگ دەدەن هێزی نوێین و هێزەكان دەگۆڕین بەڵام هێزی دژە تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی، پۆل پۆل دێن بۆ دەنگدان و بە ئۆتۆمبێل و ترێلە گەورە ئاڵوگۆریان پێدەكەن و بەشێكیان دەنگ دەدەن و دەیانبەنەوە و بەشی دیكە دێنن بۆ دەنگدان بۆیە زۆر زۆرن و ئێمە نازانین كێن و ناسنامەیان چیە؟


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand