Draw Media

گرفتەكانی بەردەم دەنگدانی تایبەت 

گرفتەكانی بەردەم دەنگدانی تایبەت 

2018-05-10 11:03:36


درەو میدیا

سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە درەو میدیای راگەیاند: تا ئێستا پرۆسەی دەنگدان باش بەرێوە دەچێت و ئامێرەكان بەسەر بنكەو وێستگەكاندا دابەشكراون و كارمەندەكان تازەن بەڵام مەشق و راهێنانیان پێكراوە، لەبەر ئەوەی كاتی كەم بۆ راهێنانەكان دانرابوو  بۆیە كێشەی بچوك لە ئامێرەكاندا هەبووە لە چەند بنكەیە بەڵام چارەسەر كراوە. سەبارەت بەو ناوانەی كە لە بازنەی تر هاتوونەتەوە بۆ نمونە كەسێك لە بازنەی سلێمانیەو لە بازنەی هەولێر ناوی هاتۆتەوە، سەعید كاكەیی رایگەیاند: ئەوە پەیوەندیە بەوە هەیە لەو كاتەدا كە بایۆمەتریان كردووە ئەركو فەرمانیان لەو ناوچەیە بووە بۆیە كارتی بایۆمەتریەكانیان بۆ ئەو شوێنانە گەڕاوەتەوە كە لە بایۆمەتریان لێكردووە، ئەوە كەمو كوڕی بووە،بەڵام  كێشەكەیان بۆ چارەسەر دەكرێت.
سەبارەت بە لابردنی عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، سەعید كاكەیی رایگەیاند: ئەوە لابردن نیە بەڵكو دورخستنەوەیە لەبەر ئەوەی پابەندی رێنماییەكانی كۆمسیۆن نەبووە دوورخستنەوەكەشی بۆ ماوەیەكی كاتیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand