تۆماری دەنگدەران و فرە بازنەیی له پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقدا
2020-09-26 15:06:17
راپۆرتی: پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی لەسەر دیاریكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن بۆ 2020/10/10 دواخست.
بڕگەی " فرەبازنەیی هەڵبژاردن" لە نێوان كوتلەكانى ناو پەرلەمانی عێراقدا ناكۆكی لەسەرە، بەو هۆیەوە تا ئێستا پەرلەمان نەیتوانیوە بەتەواوەتی یاساكە یەكلا بكاتەوە، چۆنیەتی دابەشكردنی بازنەكان لەناو پارێزگاكاندا راو بۆچونی جیاوازی لەسەرە.
پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن كە تایبەتمەندە بە هەڵبژاردنەكان، راپۆرتێكی لەسەر " تۆماری دەنگدەران " و "فرەبازنەیی" لە پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خستوەتە روو.
پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه:
پرۆژه یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە رۆژی 29/12/2019 ده‌نگی له‌سه‌ر درا، له نۆ بەش و پەنجا ماددە پێکهاتووە. له‌م راپۆرته‌دا تەنها تاووتوێی دوو پرسی سەرەکی ناو ئەو پرۆژە یاسایە ده‌خه‌ینه‌ڕوو، لەبەرئەوەی ئەم دوو پرسە کاریگەری گەورەیان لەسەر ئەنجامەکانی دەنگدان و هەڵبژاردنەکە هەیە.
یەكەم: تۆماری ده‌نگده‌ران
تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەتری یان ئەلەکترۆنی
• لە هیچکام لە پێنج مادەکەی (م ١٧ - م٢١) به‌شی شه‌شه‌می پرۆژه یاساكه، کە تایبه‌ته به قۆناغی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، ئاماژەی به تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەتری نه‌كراوە‌و جارێكی تر تۆماری فۆرمی خۆراك كراوه‌ته‌وه به بنه‌ما بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنەکە.
• لە (م١٧/ب١)دا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە تۆماری ئەلەکترۆنی کراوەو تێیدا هاتووە كە (پێویستە كۆمسیۆن ئەو دەنگدەرانە تۆمار بكات كە ئەم یاسایە مەرجەكانی دیاریكردووە.)، کاتێک لە (م٥/ب٤)ی پرۆژەیاساکەدا سەیری مەرجەکانی دەنگدەر دەکەین دەبینین یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە هەڵگری (کارتی دەنگدانی ئەلەکترۆنی) بێت. لە کاتێکدا ئه‌گه‌ر بریاربێت تۆماری بایۆمەتری به‌كاربێت ئه‌وا پێویسته ده‌نگده‌ر لە رۆژی دەنگداندا كارتی بایۆمەتری پێبێت نه‌ك كارتی ئه‌لكترۆنی، وەکئەوەی لە ده‌نگدانی تایبه‌تدا كارتی بایۆمەتری كراوه به مه‌رج (م ٣٩).
• ماده‌ی (39) بڕگه‌ی (پێنجه‌م) خاڵی (سێیه‌م) ئاماژه‌ی داوه به به‌راوردی په‌نجه مۆری ده‌نگده‌ری تایبه‌ت و گشتی له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا، ئه‌م برگه‌یه بۆ خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه له كۆمسیۆنی عێراق سێرڤه‌رێكی تایبه‌ت نیه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجەم په‌نجه مۆره‌كان و سرینه‌وه‌ی په‌نجه مۆری دوباره، واتا پێویسته ئامێری لێكۆڵینه‌وه له په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ر راسته‌وخۆ به‌سترابێته‌وه به سێرڤه‌رێكی تایبه‌ته‌وه‌و له رێگه‌ی سێرڤه‌ره‌كه‌وه راسته‌وخۆ په‌نجه مۆره دوباره‌كان بسرێنه‌وەو رێگه‌ی ده‌نگدانیش به‌ده‌نگده‌ره‌كه نه‌درێت. بۆ رێگەگرتن لە دەنگدانی دووبارەك ده‌بێت ئه‌م برگه‌یهی خوارەوە لە پرۆژە یاساکەدا زیاد بكرێت:
{بونی سێرڤه‌رێكی یەکخراوی سه‌رتاسه‌ری کە سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی پشكنینی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ر
له وێستگه‌دا پێوه‌ی ببه‌سترێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا له‌ناو وێستگه‌كه‌دا راسته‌وخۆ په‌نجه‌مۆری دوباره ده‌ربكه‌وێت و رێگه نه‌درێت كه‌س دوجار ده‌نگ بدات.}
دووەم: بازنەکانی هەڵبژاردن و سیستمی هه‌ڵبژاردن
به‌شی چواره‌م و پێنجەمی پرۆژه یاساكه تەرخانکراوە بۆ "بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن" و "سیستمی هەڵبژاردن" کە لە چوار ماددە پێکهاتووە (م١٣-م١٦). لەمباتەیەوە ئەم سەرنجانە دەخەینە ڕوو:
1- سەرەتا پێویستە سیستمی هەڵبژاردنەکە وەک ناو بهێنرێت.
2- دەبێت هەموو رەگەزە پێکهێنەرەکانی ئەو سیستمەی هەڵبژاردن، کە لە یاساکەدا ناوی هاتووە، لە ناو ماددەو بڕگەکانی تردا رەنگبداتەوە و تەواوکەری ناوەکە بێت نەک ناکۆک بێت لەگەڵیدا..
بۆ نموونە: ئەو سیستمی هەڵبژاردنەی لە پرۆژه یاساكه‌دا هاتووە بە ناو (براوەی یەکەم)ە، واتە دەبێت هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن یەک کورسی/ یەک نوێنەری هەبێت، بەڵام ئەگەر ژمارەی کورسییەکانی نوێنەرایەتی لە ناو بازنەکەدا لە یەک کورسی زیاتر بێت لەوکاتەدا دەچین بەرەو لقێکی تری سیستمی زۆرینەی فرەیی کە ئەویش پێیدەوترێت (یەک دەنگی نەگوێزراوە).
بە رەچاوکردنی ئەو هەڵکەوتەیەی یەکە کارگێڕییەکانی هەر ١٩ پارێزگاکەی عێراق پێکدەهێنن، لەگەڵ ئەو عەقڵیەتەی حزبە خاوەن چەکدارو پارەدارە سیاسییەکان هەیانە، ئەوە بە گونجاو دەزانین کە:
١/ قەزای ناوەندی پارێزگاکان و ئەو قەزایانەی دوو کورسی یان زیاتریان بەردەکەوێت بکرێنە (یەک بازنەی فرە کورسی/ نوێنەرایەتی) وپاڵێوراوەکانیان بە سیستمی (یەک دەنگی نەگوێزراوە) کورسییەکان ببەنەوە.
بەڵگەمان بۆ ئەمە ئەوەیە کە زەحمەتە بتوانرێت لەناو سنوری یەک قەزای گەورەدا، کە زیاتر
لە کورسییەکی بەردەکەوێت، دیزاینی جەند بازنەیەکی هەلیژاردن بکرێت و هاوکات بتوانرێت رێگە لە کاری تەزویریش بگیرێت.
٢/ ئەو یەکە کارگێڕیانەی بە تەنها یان لەگەڵ قەزای تردا یەک بازنەی (یەک کورسی/ یەک نوێنەرایەتی) پێکدەهێنن ئەوە بۆ خۆی سیستمی براوەی یەکەمی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
ئامادەكردنی
ئارام جەمال ، بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
دانا جەمیل، شارەزا لە بواری هەڵبژاردن