Draw Media

سەرۆكایەتی هەرێم لە كوردستان كۆتایی هات؟

سەرۆكایەتی هەرێم لە كوردستان كۆتایی هات؟

2018-05-09 13:54:47


بەپێی مەرسومی ژماریە 1 ی ساڵی 2018ی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم رۆژی 30/9/2018 دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بڕایرەكە تەنها ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووەو هیچ ئاماژەیەك بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم نەكراوە. 
بەپێی یاسای ژمارە ( 1 )ی ساڵی 2005ی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم مادەی چوارەم ئاماژە بەوە دەكات كە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە كات و ساتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان ( پەرلەمان ) ئەنجام دەدرێت.
بەڵام چاوەڕوان ناكرێت جارێكی دیكە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پارتی دیموكراتی كوردستان نیەتی هەیە كە لەدوای مەسعود بارزانی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دابخات و چی دیكە سەرۆكایەتی هەرێم نەهێڵێت، بەو پێیەی دەوتری لە ساڵی 2005 و لەكاتی دانانی سەرۆكایەتی هەرێم، ئەو پۆستە تەنها بەرگێك بوو بە بەری مەسعود بارزانیدا دورا بەوەی لەبەرامبەر دانانی جەلال تاڵەبانی بە سەرۆك كۆماری عێراق، مەسعود بارزانی دانرا، بەو پێیەی لەدوای هەڵبژاردنی رابەری رزگاری خوازی گەلی كوردستان لە 19/5/1992 ئیتر مەسەلەی سەرۆك كۆتایی هات تا ساڵی 2005 كە تالەبانی كرایە سەرۆك كۆمار لەبەرامبەردا پۆستێكی سەرۆكی هەرێمیان بۆ مەسعود بارزانی دیاریكرد.
هەرچەندە مەسعود بارزانی تا ئێستاش لە كۆشكی سەرۆكایەتی هەرێم كارە حزبیەكانی رادەپەرێنێت و پێشوازی لە میوانەكانی دەكات، دوایینیان پێشوازی مەسعود بارزانی لە محەمەدی حاجی مەحمود لە 7/5/2018 لە هەمان ئەو شوێنەی رەسمیەی  پێشتر پێشوازی لە میوانەكانی دەكرد . 
پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەكێك بوو لەو پرسانەی كە زۆرترین كێشەو ململانێ و قەیرانی بەدوای خۆیدا هێنا، بۆیە هەم مەسعود بارزانی و پارتی ماندوو بون لەو پرسەو هەم لایەنەكانی دیكە، بۆیە ئێستا هەردوولا خۆیان لەو پرسە بەدوور دەگرن و چاوی خۆیانی لێدادەخەوێنن و چاوەڕوان ناكرێت جارێكی تر بە ئاسانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی هەرێم بكرێت .  

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand