سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەدنان عوسمان دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئەیلوول 2020

عەدنان عوسمان دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی‌و وتەبێژی فەرمی بزوتنەوە گۆڕان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكەی كرد.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئەمڕۆ عەدنان عوسمان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان‌و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكەی كردووە. 
دەستلەكاركێشانەوەی عەدنان عوسمان هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕینی ماوەی ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی رێكخەرو خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان.
(درەو) زانیویەتی، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی عەدنان عوسمان بۆ نیگەرانی ئەو دەگەرێتەوە لە سیاسەت‌و شێوازی مامەڵەكردنی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە.
خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە (7) ئەندام پێكدێت، پێشتریش جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندن بۆ كاروباری فراكسیۆنەكان دەستی لەكاركێشایەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا