Draw Media

ئێران: ١٠٠ هەزار كەس بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن

ئێران: ١٠٠ هەزار كەس بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن

2018-05-09 13:17:15


لە سبەی پێنجشەممەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە دەستپێدەكات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
حەیدەر حوسەینی بەڕێوەبەری نوسینگەی ئێرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەهۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند لە نۆ شاری ئێران 14 بنكەی هەڵبژاردنیان ئامادەكردووە و بە گوێرەی داتای وەزارەتی دەرەوەی عێراق 100 هەزار كەس لە ئێران مافی دەنگدانیان هەیە و دوای دەنگدان سندوقەكانی هەموو بنكەكان رەوانەی عێراق دەكرێن بۆ جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە 21 وڵاتی دەرەوە بنكەی دەنگدانی كردووەتەوە و رەوەندی عێراقی لەو وڵاتانە دەتوانن لە رۆژی 10 و 11ی ئایار دەنگ بدەن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand