Draw Media

مایكڵ كۆهین: " سەگە دڕەكەی ترەمپ"

مایكڵ كۆهین: " سەگە دڕەكەی ترەمپ"

2018-05-09 12:50:20


وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ

مایكڵ كۆهین پارێزەرێكی ئاژاوەچییە، خزمەتی دۆناڵد ترەمپ دەكات و گیانفیداییانە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی دەكات و هەموو خەمێكی خزمەتكردنی ترەمپ و پاراستنییەتی، بەڵام وادەردەكەوێت كە گیانفیدایی كۆهین بۆ خزمەتكردنی سەرۆكەكەی و خانم ترەمپ لە ساڵی 2006ەوە، خستویەتییە دۆخێكی مەترسیدارەوە هەرچەندە لە لوتكەی دەسەڵاتەوە نزیكە، و لە نۆی نیسانی رابردو كارمەندانەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی " ئێف بی ئای" هەڵیانكوتایە سەر نوسینگە و ماڵەكەی و هەتا ژووری نیشتەجێبوونیشی لە هۆتێلن ئەوەش دوای ئەوەی رەوانەی دادگاكرا، لە لایەن رۆبەرت مۆلەر لێكۆڵەری تایبەت لە كەیسی تێوەگلانی هەڵمەتی بانگەشەی ترەمپ لەگەڵ روسیا.
لەماوەی رابردووشدا نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی پەیام و نامەكانی كۆهین و ترەمپیان دەستكەوت لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەك كە پەیوەستن بە پێدانی پارە لەلایەن كۆهینەوە بە كچە ئەكتەری فیلمە سێكسییەكان :" ستۆرمی دانیڵز" كە بانگەشەی ئەوەدەكات پەیوەندی سێكسی لەگەڵ ترەمپدا هەبووە.
لە ماوەی رابردووشدا تیمەكەی مۆلەر چەند نامەیەكی ئەلیكترۆنیان دەستكەوت كە كۆهین لە میانی هەڵمەتی بانگەشەی سەرۆكایەتی ئەمریكادا نوسیوبونی كارەكەی بۆ پەرەپێدانی پرۆژەیەكی خانوبەرەی ترەمپی لە مۆسكۆ تێدا دۆكیۆمێنت كردبوو.

كۆهین بە هەوڵدانی بۆ بێدەنگكردنی ئەو كچە ئەكتەرە سەرنجی رای گشتی راكێشا، لە ناویشیدا هەڕەشەكردن لێی بە تۆماركردنی سكاڵایەك لەدژی بەبەهای 20 ملیۆن دۆلار، یەكێك لە پارێزەرەكانی دانیڵزیش كۆهینی تۆمەتباركرد بەوەی كە دەستێكی باڵای هەیە لە كاری بەڵتەچێتی و بەكارهێنانی شێوازەكانی تۆقاندن و هەڕەشەكردن لە كەسانی لاواز و ئەو پارێزەرە وتی:" لە كۆتاییددا هەموو شتێك روون دەبێتەوە و راستییەكە بۆ گەلی ئەمریكا دەخەینە روو كە مایكڵ كۆهین كێیە."

                         كۆهین لەلایەن كارمەندانی ئێف بی ئایەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

كورتەیەك لە ژیانی كوهین
كوهین كوڕی پزیشكێكی نەشتەرگەر كە لە سەربازگەی نازییەكان لەگەڵ خێزانەكەیدا رزگاری بووە، پەیوەندیكردوووە بە زانكۆوە لە واشنتۆن و لە نوسینگەیەكی پارێزەری كاریكردووە، پێش ئەوەی ببێتە هاوبەشێك لە كۆمپانیای فیلیپ نایزەری یاسایی لە مانهاتن، پاشان چاوی بە ترەمپ كەوتووە و بووە ئەمین سندوقی ئەنجومەنی ئیدارەی تاوەری ترەمپ كە خۆی و خێزانەكەی چەند شوققەیەكیان تێدا هەیە.
كوهین لەلایەن كۆمەڵگەكەیەوە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە كاتێك وێنەیەكی تایبەتی كچەكەی بە جلی مەلەكردنەوە لە ئەكاونتە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە و لەسەری نوسی :" زۆر موعجیبم بە جوانیی كچەكەم، ئەو لە خانمە نمایشكاری بەناوبانگ ئەندریە ورهۆڵ دەچێت."
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزیش لە راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژەیبەوەدا كە ترەمپ بە ناشرینترین رستە سوكایەتی بە كۆهین كردووە و گاڵتەی پێكردووە و دوووجاریش هەڕەشەی دەركردنی لێكردووە، و كۆهینیش داوای لێبوردنی لە خانمی یەكەم میلانیا ترەمپ كردووە بەهۆی ئەوەی ئازاری داوە بە پێدانی پارە بە كچە ئەكتەری سێكسی  ستیفانی كلیفۆرد ناسراو بە ستۆرمی دانیڵز.
كۆهین ماوەی دەساڵ بە " سەگە دڕەكەی ترەمپ" ناسرابوو، ساڵی 2011 لە چاوپێكەوتنێكدا وتی:" ئەگەر كەسێك كارێك بكات و بەدڵی ترەمپ نەبێت، هەموو شتێك دەكەم كە لە توانامدا بێت بۆ چارەسەركردنی لە بەرژەوەندی ترەمپ، ئەگەر شتێك بكەیت و ترەمپ بێزار بكات، ئەوا ملت دەگرم و  وازت لێناهێنم هەتا لە كۆڵت دەكەمەوە"، وشەی " وابەستەیی" میحوەری پەیوەندی كۆهینە لەگەڵ ترەمپدا.
نمونەی ئەم جۆرە قسە راشكاوە، لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە هەر كەسێك، بەڵام ئەو كارەی ئەمی خستە هەڵوێستێكی قورسەوەن رۆڵی بوو لە ئاسانكاریی پرۆسەی پێدانی 130 هەزار دۆلار بە كچە ئەكتەر دانیڵز مانگێك پێش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2016دا.

سەرچاوە: بی بی سی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand