سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

موقتەدا سەدر كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاشكراكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئایار 2018

موقتەدا سەدر كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاشكراكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشكراكرد ئەگەر هاوپەیمانێتییەكەی " سائرون" ئەوەندە كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت كە مافی ئەوەی پێببەخشێت كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت.
سەدر لە وەڵامەی پرسیارێكدا رایگەیاند  "عەلی دوای" پارێزگاری ئێستا میسان یەكێكە لە كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بە تایبەتی ئەگەر كوتلەكەی كە تێپەڕێنەری تائیفیەتە بتوانێت كورسی پێویستی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت.
لە خولی پێشووشدا كوتلەی ئەحراری سەربە رەوتی سەدر "عەلی دوای" پارێزگاری میسانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران دیاریكردبوو.
موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنی رۆژی 12ی ئایاردا پشتیوانی لە هاوپەیمانیی " سائرون" دەكات كە لەلایەن حزبی ئیستیقامەی سەربە رەوتی سەدر و چەند لایەنێكی مەدەنی و حزبی شیوعی عێراقەوە پێكهێنراوە.

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 17 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە