Draw Media

سێ پەرلەمانتارەكە (مەلا ئیحسان، مەلا وەیسی،  باڵامبۆ محەمەد)ە 

سێ پەرلەمانتارەكە (مەلا ئیحسان، مەلا وەیسی،  باڵامبۆ محەمەد)ە 

2020-09-09 20:13:03


درەو:
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە هۆڵێ پەرلەماندا رایگەیاند پارتی و یەكێتی هەڕەشەی كوشتنیان لێكردووم، پەرلەمان لیژنەیەكی پێكهێناوە، ئەو پەرلەمانتارانەی د. كازم فاروق ناوەكەی داون بە سەرۆكایەتی پەرلەمان (مەلا ئیحسان  و مەلا وەیسی لە فراكسیۆنی پارتی و باڵامبۆ محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی) بووە.
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، دوو ئەندامی فراكسیۆنی پارتی و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی، نامەی حزبەكانیان بۆ هێناوین و هەڕەشەی كوشتنمان لێدەكەن بە نەس بەخۆمیان وتووە"پێمان ناخۆشە منداڵەكانت بێناز دەبن".
كازم فاروق نامەكەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانكرد و ناوی ئەو سێ پەرلەمانتارەی تێدابوو كە نامەی هەڕەشەیان بۆ هێناوە، بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) ئەو سێ ناوەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بریتین لە:
🔹  مەلا ئیحسان رێكانی لە فراكسیۆنی پارتی
🔹   مەلا وەیسی سەعید لە فراكسیۆنی پارتی 
🔹   باڵامبۆ  محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی

دوابەدوای ئەو ئاگاداركردنەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەو قسانەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێی بە درووست كراوو ناراست لەقەڵەمداو وتی" تەنیا بۆ سۆسیال میدیا بووە"
 لوقمان وەردی پەرلەمانتاری یەكێتی رایگەیاند: ئەو تۆمەتە رەت دەیكەینەوەو قسەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێی بە مەبەستی كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنت و پشتیوانی فەیس بووك و خۆبەپاڵەوانكردن  ئەو قسانە دەكەن. 
پەرلەمانی كوردستان بە پێی ماددەی(43) ی پەیڕەوی ناوخۆو بەدەنگی (79) پەرلەمانتار لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ بەداواچوونی ئەو پرسە، ئەندامەكان پێكهاتبوون لە:

🔹ئیسماعیل سگێری  سەرۆكی لیژنە (یەكگرتوو)
🔹بژار كۆچەر  ئەندام  ( پارتی) 
🔹لوقمان  وەردی  ئەندام (یەكێتی)
🔹روپاك ئەحمەد  ئەندام ( كۆمەڵ) 
🔹رزگار  محەمەد  ئەندام ( گۆڕان)
🔹رۆمیو هەكاری  ئەندام ( مەسیحی) 
🔹هیمداد سەباح  ئەندام ( توركمان) 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand