Draw Media

كاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی هەینی بانگەشە رادەوەستێت

كاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی هەینی بانگەشە رادەوەستێت

2018-05-09 11:33:21


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی هەینی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژارن رادەگیرێت و بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كەریم تەمیمی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وتی:" رێوشوێنی پێویست بۆ رۆژی هەڵبژاردن گیراوەتەبەر  و رێگە بەوە نادرێت مۆبایل ببرێتە وێستگەكانی دەنگدان ." داواشی لە هاوڵاتیان كرد هاوكاربن و مۆبایل نەبەنە بنكەكانی دەنگدان.
تەمیمی وتیشی:" بێدەنگیی هەڵبژاردن لە كاتژمێری حەوتی بەیانی رۆژی هەیینەوە دەستپێدەكات."
هەر لەو كۆنفرانسەدا موعتەمید موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وتی :" هەرچی ئامێر و كەلوپەلی تایبەت بە هەڵبژاردن هەیە لە مۆر و مەرەكەب و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان ئامادەكراون."
وتیشی:" تا ئێستا كۆمسیۆن 10 ملیۆن كارتی بایۆمەتری دابەشكردووە كە دەكاتە رێژەی 76%."
سبەی پێنج شەممەش پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و رۆژی 12ی مانگیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت و لەو هەڵبژاردنەدا 320 حزبی سیاسی و هاوپەیمانێتی و لیست بەشداری دەكەن و ژمارەی كاندیدەكانیشیان حەوت هەزار و 367 كاندیدە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand