كابینەی نۆ موچەیەكی كابینەی هەشت لەسەر خۆی ئەژمار دەكات
2020-08-26 11:01:23
درەو:
بەپێی ئەو خشتەیەی كە ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، كابینەی نۆیەم لەماوەی (13 )مانگی دەستبەكاربونیدا (12) موچەی دابەشكردووە.
ئەمە مشتومڕی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا درووست كردووە، بە پێی بەدواداچونەكانی درەو كابینەی نۆیەم موچەی (11) مانگی دابەشكردووە، بەڵام لەو لیستەدا كە حكومەت بڵاویكردۆتەوە موچەی مانگی نیسانی 2019 كە لەمانگی تەمووزدا دابەشكراوە، لەسەر كابینەی نۆ ئەژماركراوە ئەمە لە كاتێكدایە ئەو موچەیە لە 7/9 دەست بە دابەشكردنی كراوەو فەرمانی دابەشكردنی موچەكە لە لایەن كابینەی پێشوو بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی دراوەو مەسرور بارزانی لە 7/10 واتا رۆژێك دوای دابەشكردنی موچە سوێندی یاسایی خواردووەو دوای هەفتەیەكیش لە سوێندخواردن دەسەڵاتی وەرگرتووە .
سەرباری ئەوەی لە خشتەكەدا هەڵەیەكی تری تێدایە كە لە مانگی (10) حكومەت دوو موچەی دابەشكردووەو نوسیویەتی موچەی مانگی تەموزی 2019 لە ( 2019/10/8 بۆ 2019/10/24) بۆ مانگی ئاب لە 2019/11/8 بۆ 2019/10/27 ) واتا لە مانگی 10 حكومەت دوو موچەی دابەشكردووە
ئەمە سەرەرای ئەوەی كابینەی نۆیەم بۆ موچەی مانگەكانی (شوبات، ئازار) رێژەی 21%ی لە موچەی موچەخۆران بڕیوەو بە بێ ناوهێنانی بە پاشەكەوت.
لە دیدارێكدا لەگەڵ ژمارەیەك میدیاكاری ( پارتی و یەكێتی و گۆڕان) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:
تەمەنی كابینەی نۆیەم (13) مانگە لەو ماوەیەدا (12) موچەمان دابەشكردووە.