داهاتی نەوتی عێراق گەیشتە 3 ملیار 500 ملیۆن دۆلارە

Draw Media

2020-08-25 13:37:54



درەو:
داهاتی مانگی  تەموزی نەوتی عێراق  ( 3 ملیارو 491 ملیۆن ) دۆلارەو بەراورد بە مانگی حوزەیران (630 ملیۆن) دۆلار زیادی كردووە واتا بەڕێژەی (18%).
وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تەموزی 2020ی بڵاوكردەوە بە جۆرێك داهاتی مانگی تەموزی نەوتی عێراق ( 3 ملیارو  491ملیۆن و 767 هەزار ) دۆلاربووە، لە كاتێكدا داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی حوزەیران ( 2 ملیارو 861ملیۆن و 141 هەزار) دۆلار بووە، ئەوە لە كاتێكدایە  داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی یەكی 2020دا ( 6 ملیارو 163 ملیۆن) دۆلار بووە.

 🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 2020/7
🔹نەوتی هەناردەكراو: ( 85ملیۆن و 663هەزارو 290) بەرمیل نەوت
🔹رۆژانەی هەناردەكراو: (2ملیۆن و 855 هەزار) بەرمیل
🔹نرخی بەرمیلێك نەوت: (40.762) دۆلار.
🔹داهاتی نەوت: ( 3 ملیارو 491ملیۆن و 767) دۆلار

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 2020/6
🔹نەوتی هەناردەكراو: ( 84ملیۆن و 490هەزارو 194) بەرمیل نەوت
🔹رۆژانەی هەناردەكراو: ( 2ملیۆن و 816هەزار) بەرمیل
🔹نرخی بەرمیلێك نەوت: (33.86) دۆلار.
🔹داهاتی نەوت: ( 2 ملیارو 861ملیۆن و 141) دۆلار


🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 5/2020
🔹نەوتی هەناردەكراو: ( 99 ملیۆن و 585 هەزارو 283) بەرمیل نەوت
🔹رۆژانەی هەناردەكراو: ( 3 ملیۆن و 212 هەزار) بەرمیل
🔹نرخی بەرمیلێك نەوت: (21) دۆلار.
🔹داهاتی نەوت: ( 2 ملیارو 91 ملیۆن و 811هەزار) دۆلار


🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 4/2020
🔹نەوتی هەناردەكراو: ( 103 ملیۆن و 144 هەزارو 911) بەرمیل نەوت
🔹رۆژانەی هەناردەكراو: ( 3 ملیۆن و 438 هەزار) بەرمیل
🔹نرخی بەرمیلێك نەوت: (13.8) دۆلار.
🔹داهاتی نەوت: ( ملیارێك و 423 ملیۆن و 799هەزار) دۆلار

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 3/2020
🔹فرۆشی نەوت: (105 ملیۆن و 102 هەزار و 927) بەرمیل
🔹نرخی بەرمیل: (28.4) دۆلار
🔹كۆی داهات: ( 2 ملیار و 988 ملیۆن و 711 هەزار) دۆلار

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 2/2020
🔹فرۆشی نەوت (98 ملیۆن و 347 هەزارو 884) بەرمیل
🔹داهات ( 5ملیارو 52 ملیۆن و 528هەزار) دۆلار
🔹نرخی بەرمیل: (51.4) دۆلار

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 1/2020
🔹فرۆشی نەوت: ( 102 ملیۆن و 485 هەزار 591 ) دۆلار
🔹داهاتی نەوت : ( 6 ملیارو 163 ملیۆن و 338 هەزار) دۆلار بووە.
🔹نرخی بەرمیلێك نەوت: (60) دۆلار
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand