لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گۆڕانكاری دەكرێت
2020-08-23 13:27:50
(درەو):
بە فەرمانی بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم، (10) پۆست لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گۆڕانكارییان تێدا كراو ژمارەیەك بەرپرس لە پۆستەكانیان دورخرانەوە.
ئەمڕۆ پرۆژەی سیستمی ئەلیكترۆنی سكاڵانوس "عەریزەنوس"ەكان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كرایەوە.
چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆ پرۆژەكەی كردەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:" لەهەر شوێنێك پێویست بكات گۆڕانكاری دەكەین.. دەستمانكردووە بە ریفۆرمو چاكسازی لە دامودەزگاكاندا".
چەتۆ ساڵح كە وەكو وەزیری ناوخۆ لە سنوری دەسەڵاتدارێتی یەكێتی مامەڵە دەكات، رایگەیاند" لە كەسی قبوڵناكەن دامودەزگاكانو پلەی وەزیفی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت".
چەتۆ ساڵح رۆژی 12ی تەموزی رابردوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی ناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیەوە دەست (درەو) كەوتوون، لەسەر فەرمانی بریكاری وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم ژمارەیەك بەرپرسی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە پۆستەكانیان دورخستوەتەوەو كەسانی تری لە شوێنەكانیان داناوە، هاوكات لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانیش ژمارەیەك گۆڕانكاری كراوەو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ (درەو) عەميد فەرەیدون عومەر بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: گۆڕانكارییەكان پەیوەندی بە رودانی گەندەڵی یاخود سەرپێیوە نیە، ژمارەیەك بەرپرس هەن ماوەی زیاتر لە (13) ساڵە لە پۆستەكانیاندا ماونەتەوەو دەبوو ئاڵوگۆڕیان تێدا بكرێت، هەندێك گۆڕانكاریمان كردووەو لە داهاتوودا بەرپرسی هەموو بەشەكان دەگۆڕین.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست (درەو) كەوتوون، ئەو بەرپرسانەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی دورخراونەتەوەو ئەوانەی تازە دانراون بریتین لەم كەسانە:
• عەقیدی هاتوچۆ (سەعدوڵا عەزیز عەوڵا) لە بەڕیوەبەرێتی بەشی میرەو ئامێرسازی گواستراوەتەوە بۆ بەرێوەبەرێتی بەشی هاتوچۆی ناوشار/ رۆژئاوا بە پلەی بەڕێوەبەر (بە وەكالەت)
• موقەدەمی هاتوچۆ (فەخرەدین ئەمین ساڵح) لە بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی ناوشارەوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرێتی بەشی هاتوچۆی قەزای ناوەند بەپلەی بەڕێوەبەر (بە وەكالەت)
• موقەدەمی هاتوچۆ (بەهمەن ئەحمەد محەمەد) لە بەڕێوبەرێتی هاتوچۆی قەزای ناوەندەوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی ناوشار/رۆژهەڵات بە پلەی بەڕێوەبەر ( بەوەكالەت)
• موقەدەمی هاتوچۆ (یوسف عەلی قادر) لە بەڕێوەبەرێتی بەشی تۆماری بەڕێوەبەرێتییەكەوە/ تۆماری تایبەت، گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرێتی بەشی كارگێریو خۆیەتی بە پایەی بەڕێوەبەر (بە وەكالەت)
• موقەدەمی هاتوچۆ (بەختیار مەحمود بەهرام) لە بەڕێوەبەرێتی بەشی میرەو ئامێرسازییەوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرێتی بەشی هاتوچۆی ناوشار/ رۆژئاوا
• رائید (فەریق عەلی غەریب) لە بەڕێوەبەرێتی بەشی كارگێریو خۆیەتییەوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرێتی بەشی میرەو ئامێرسازی بە پلەی بەرێوەبەری (بە وەكالەت)
• رائیدی هاتوچۆ (ئاكام عەلی عومەر) بە پلەی بەڕێوەبەر كراوە بە بەڕێوەبەری بەشی (I.T) بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ.
• بەخشینو لادانی (ئەندازیار فەرمان ئەحمەد قادر) لە پایەی بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆو گواستنەوەی بۆ سەر راژەی بەڕێوەبەرێتی بەشی كارگێڕیو خۆیەتی/ هۆبەی خۆیەتی.
• دانانی (یاریدەری سەرۆك ئەندازیار كانی حسێن حەمە خدر) ئەندازیار لە بەرێوەبەرێتی بەشی ئەندازەی هاتوچۆ بە پلەی بەڕێوەبەر لە جێگەی ناوبراوی بڕگەی پێشتر كە لادراوە.
• گواستنەوەی (عومەر نامیق) لە بەڕێوەبەری بەشی هونەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانەوە وەك موعەوم بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە هەولێر