ژنە پەرلەمانتارێكی هەدەپە سزای 20 مانگ زیندانیی بەسەردا پەسێندرا
2018-05-08 18:05:46
بە هۆی بەشداریكردنی لە پرسەی پێنج گەریلای پەكەكەدا دادگایەكی توركیا سزای 20 مانگ زیندانیكردنی بەسەر ژنە پەرەلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" دا سەپاند.
بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی رۆژنامەی زەمانی توركیا دادگای باڵای تاوانەكان لە شاری ئەرزرۆم سزای بیست مانگ زیندانیكردنی بەسەر دیلان تاشدەمیر ژنە پەرلەمانتاری شاری ئاگری هەدەپەدا سەپاندووە بەهۆی ئەوەی بەشداری پرسەی پێنج گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووە.
لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانی توركیا مافی پەرلەمانتارێتی لە 11 پەرلەمنتاری هەدەپە سەندەوە لەناویشاندا فیگەن یۆكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، هەروەها دەسەڵاتدارانی توركیا لە تشرینی دووەمی 2016ەوە 13 پەرلەمانتاری هەدەپەیان دەستگیركردووە كە یەكێكیان سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتەكەكەیە و ئێستاش جگە لەو پەرلەمانتاران هەزاران ئەندامی هەدەپە لە زیندانەكانی توركیادان.