Draw Media

"سازان شكستیهێناوەو ڕێگە نادەین بەردەوام بێت"

"سازان شكستیهێناوەو ڕێگە نادەین بەردەوام بێت"

2018-05-08 13:47:36


"ڕێگە نادەین سازانی سیاسی درێژە بكێشێت" ئەمە دواین قسەی عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانییە لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگە ڕۆژنامەوانییەكەی كە وێنەیەكی دەست (درەو میدیا) كەوتووە، ئەمڕۆ عەممار حەكیم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، هاوكێشەی سیاسی خواستەكانی گەلی عێراق بەدیناهێنێت و پارێزگاری لەسەروەری خاك و ئاسایشی نەتەوەیی ناكات و هاوكێشەیەكی شكستخواردووەو شایەنی تازەكردنەوە نییە.
حەكیم وتویەتی: ڕێگە بە دەستدرێژكردنە سەر سەروەری خاك و بڕیاڕی سیاسی عێراق نادەین، ئەگەر لەپێناوەدا ژیانیشمان دابنێن.   
سەرۆكی ڕەوتی حیكمە، لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا دەڵێ" ڕێگە بە بەردەوامبونی سازانی سیاسی نادەین لەسەر حسابی پێشكەشكردنی خزمەتگوزرای و ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان و ئەو ناڕەزایەتیانەی كە بەهۆی لێنەپرسینەوە لە گەندەڵكاران كۆمەڵگا بەدەستیەوە دەناڵێنێت.  

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand