سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی چوار كەس لە تیمەكەی دەكاتە راوێژكارو بریكاری وەزیر

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2020

قوباد تاڵەبانی چوار كەس لە تیمەكەی دەكاتە راوێژكارو بریكاری وەزیر

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
بە چوار فەرمانی تایبەت كە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی جكومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، پلەی چوار كەس لە تیمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە بۆ راوێژكار و بریكاری وەزارەت.
فەرمانەكان كە واژووی سەرۆكی حكومەتی بەسەرەوەیە بەم شێوەیە هاتووە: 
1-    بەفەرمانی ژمارە (86) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( ئەژی عەبدولقادر ئەحمەد) گۆڕاوە بۆ راوێژكار لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. 
2-    بەفەرمانی ژمارە (87) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( ژوان سابیر ئیسماعیل) گۆڕاوە بۆ بریكاری وەزارەت لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
3-    بەفەرمانی ژمارە (88) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( د. پێشەوا عەبدولخالق محەمەد) گۆڕاوە بۆ راوێژكار لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. 
4-    بەفەرمانی ژمارە (89) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( سەمیر تۆفیق جافر) گۆڕاوە بۆ راوێژكار لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە