حاجی ئۆمەران: كادیرێكی یەكێتی دەستگیركرا
2020-07-29 18:16:29
(درەو):
ماوەی هەفتەیەكە (رێژیار جەلال) ئەندامی بۆردی گەنجانی یەكێتیو كوڕی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لە حاجی ئۆمەران دەستگیركراوە، كەسوكارەكەی دەڵێن" لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە رفێندراوە".
توانا شێخە ئامۆزای (رێژوان جەلال) لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی:" رێژیار جەلالی ئامۆزام لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رفێندراوە، كە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بۆردی گەنجانی یەكێتییە، داواكارین یەكێتی بێدەنگ نەبێت".
بۆردی گەنجانی یەكێتی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ:" ئاسایشی پارتی لە حاجی ئۆمەران كادیرو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بۆردی گەنجانی یەكێتی دەستگیركردووە، هەموو بیانووەكەشیان ئەوەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەی كردووە لەسەر فەشەلی حكومڕانی پارتی".
بۆردی گەنجانی یەكێتی هەڕەشە دەكاتو ئاماژەی بەوەكردووە" داواكارین بەزووترین كات ئەو كادیرەمان ئازاد بكەن، لەئەگەری دەستی دەستی پێكردن و ئازاد نەكردنیدا، بۆردی گەنجان رێكاری یاسای و سیاسی دەگرێتەبەرو كاردانەوەكانمان دەچنە بواری عەمەلیەوە".
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئەو كادیرەی یەكێتی بۆ نوسینی پۆستێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەگەڕێتەوە، لە پۆستەكەدا لە وەڵامی كادرێكی پارتیدا كە بۆی نوسیوە:" خۆزگە هێرۆخان وجاخی كوێر بوایە"ە، ئەم بۆی نوسیوە"خۆزگە حەمایل خان وجاخی كوێر بوایە".