Draw Media

  نوێنەری هەدەپە لە هەرێم: هاوسەرۆكێکی (هەدەپە) لە سلێمانی دیارنەماوە

  نوێنەری هەدەپە لە هەرێم: هاوسەرۆكێکی (هەدەپە) لە سلێمانی دیارنەماوە

2020-07-28 21:28:49



(درەو):

ماوەی دوو هەفتەیە (عەلی قایار) هاوسەرۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی شاری سێرت، لە سلێمانی دیار نەماوەو نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان گومانی هەیە لە لایەن "میت"ی توركیەوە رفێنرابێت و  داوای لێكۆڵینەوە دەكات.
عابد ئیكە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند:" عەلی قایار هاوسەرۆكی هەدەپە لە شاری سێرت، ماوەی دوو هەفتەیە چارەنوسی نادیارەو لە شاری سلێمانی بیسەروشوێنە.
وتی:"عەلی قایار ماوەی (10 ) ساڵە لە هەرێمی كوردستانەو ماوەی ساڵێكە لە شاری سلێمانی بەڵێندەر بوو لە كۆمپانیایەك كاریكردووە، لە كاتژمێر (7:30) ی بەیانی رۆژی 15/7/2020 كرێكارەكانی بردووە بۆ كۆمپانیا لە نزیكی بازگەی عەربەت– سلێمانی، ئیتر دیار نەماوە، تەلەفۆنەكەی داخراوە".
عەلی قایار هاوسەرۆكی هەدەپە بووە لە شاری سێرتی باكوری كوردستان، بەتۆمەتی كاری سیاسی لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و ماوەی 10 ساڵە هاتوەتە باشوری كوردستان و لە هەولێر بوو، ماوەی ساڵێكە لە شاری سلێمانی كاردەكات.
نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان دەڵێت:" سەردانی ئاسایشی سلێمانی و پەیوەندییەكانی یەكێتیمان كردووە، بەڵام هیچ سەرەداوێكمان دەستنەكەوتووەو ئەوانیش دەڵێن لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیەو ئاگادار نین".
عابد ئیكە جەختی كردەوە كە "ناڵێین ١٠٠٪ وایە، گومانمان هەیە میتی تورك هاتبێتە سلێمانی و رفاندبێتی، بەڵام لەناو ئەو هەموو ئاسایش و هێزە ئەمنییەدا چۆن گرتویەتی؟!
سەبارەت بە گومانی خۆڕادەستكردنەوە بە توركیا، عابد ئیكە رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك گومان ناكەین ئەو سەرۆكایەتی حزبی ئێمە دەكات لە باژێری سێرت، ئەو لەو ئاستەدا نیە خۆی رادەست بكات، ١٠٠٪ خۆی رادەستی توركیا ناكات، چونكە فەرمانی دەستگیركرنی هەیە.. لەناوبراوە نازانم ؟! میتی توركی ئەوی بردووە نازانم ؟! دەستی برادەرانی یەكێتی تیایە نازانم، بۆچی نایڵێن؟!  داواكاریمان هەیە لێكۆڵینەوەیەكی جدی بكرێت بەرپرسیارێتی حكومەتی هەرێم و یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand