Draw Media

حكومەتی هەرێم نزیكەی 35 ملیۆن دۆلاری بە كۆمپانیاكانی نەوت داوە

حكومەتی هەرێم نزیكەی 35 ملیۆن دۆلاری بە كۆمپانیاكانی نەوت داوە

2020-07-28 13:32:08



(درەو):
سەرباری ئەو قەیرانە داراییە سەختەی دوچاری بووە، حكومەتی هەرێم بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ بڕی نزیكەی (35 ملیۆن) دۆلاری شایستەی كۆمپانیاكانی نەوتی رادەستكردووە.
بەپێی بەیاننامەی فەرمی كۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجى)ی توركی، حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی وەبەرهێنانی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران بۆ كۆمپانیاكانی نەوت خەرجكردووە. 
بەیاننامەكە ئاماژە بەوەدەكات، لە كێڵگەی "تەقتەق" لە قەزای كۆیە، حكومەتی هەرێم (4 ملیۆن‌و 500 هەزار) دۆلاری داوە بۆ كۆمپانیاكانی نەوت، لەم بڕە پارەیە كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرژی بڕی (2 ملیۆن‌و 400 هەزار) دۆلاری وەرگرتووە.
لە كێلگەی "تاوكی" لە زاخۆ، حكومەتی هەرێم بڕی (30 ملیۆن‌و 200 هەزار) دۆلاری داوە بە كۆمپانیاكان‌و لەو بڕە كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرژی (7 ملیۆن‌و 400 هەزار) دۆلاری وەرگرتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی توشی بوو، بڕیاربوو حكومەتی هەرێم داوا لە كۆمپانیاكانی نەوت بكات وەرگرتنی سایستە داراییەكانیان دوابخەن بۆ كاتێكی تر.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand