Draw Media

ئەردۆغان ئامادەنییە راستەوخۆ رووبەڕووی كاندیدەكانی تر ببێتەوە

ئەردۆغان ئامادەنییە راستەوخۆ رووبەڕووی كاندیدەكانی تر ببێتەوە

2018-05-08 10:32:41


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و كاندیدی  " ئاكەپە " و " مەهەپە" بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا میدیاكانی قۆرغكردووە و ئامادەش نیە لە دیبەتی تەلەفزیۆنیدا رووبەڕووی كاندیدەكانی تر ببێتەوە.
ئەردۆغان رۆژی دووشەممە حەوتی ئایار داوكارییەكی كاندیدەكانی ئۆپۆزسیۆنی بۆ ئەنجامدانی دیبەیتی تەلەفزینی رەتكردەوە و لە وتەیەكیدا لە ئەنكەرەی پایتەخت لە وەڵامی موحەڕم ئەنجیە كاندیدی " جەهەپە" دا وتی " نامەوێت بەشداری لە دیبەیتەكاندا بكەم لەسەر تەلەفزیۆن، چونكە نامانەوێت كەس لەسەر حسابی ئێمە خاڵ تۆماربكات."
ئەنجیە كە كاندیدی پارتی گەلی كۆمارییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وتی:" با لەسەر تەلەفزیۆن دیبەیت بكەینن رێگەبدەن با باس لە خەونەكانمان بكەین لە بارەی توركیاوە و ئەمە توركیا دەگەیەنێتە ئاستی وڵاتە پێشوكەوتووەكانەوە."
میدیا سەرەكییەكانی توركیا و لە ناویشیاندا كەناڵی " تی ئاڕ تی" حكومیی لەو كاتەوەی كە بڕیاردراوە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا پێشبخرێت بۆ 24ی حوەزیران هیچ بایەخێك بە كۆنگرە و چالاكیی كاندیدە ئۆپۆزسیۆنەكان نادەن و رووماڵی ناكەنن لە كاتێكدا هەموو وتارەكانی ئەردۆغان راستەوخۆ دەگوازنەوە ئینجیە لەو بارەیەوە وتی :" هیچ هیوایەكم نییە كە دەزگاكانی راگەیاندن زانیارییەكان بە دروستی و پاكیی بگوازنەوە."

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand