Draw Media

كچە شەڕڤانەكانی رۆژئاوا لە فێستیڤاڵی " كان " ئامادەن

كچە شەڕڤانەكانی رۆژئاوا لە فێستیڤاڵی " كان " ئامادەن

2018-05-08 10:14:05


فیلمی درامی فەرەنسی “Girls of the Sun” یان " كچانی خۆر"  یەكێكە لەو فیلمانەی بەشداری حەفتاویەكەمین خولی فێستیڤاڵی " كان" دەكات.
فیلمەكە باس لە یەكەیەكی كچە شەڕڤانەكانی كورد دەكات كە لە رۆژئاوای كوردستان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری دەجەنگ، فیلمەكە لەلایەن " ئیڤا هاسۆن"ەوە دەرهێنراوە و كچە ئەكتەری ئێرانی " گوڵشیفتە فەرەهانی" تێیدا رۆڵی كچە شەڕڤانێكی كورد دەبینێت كە فەرماندەیەكی یەكەیەكی كچە شەڕڤانەكان دەكات بۆ رزگاركردنی شارۆچكەیەكی رۆژئاوای كوردستان لەدەست چەكدارانی داعش.
فیلمەكە چەند رۆژێك پێش دەستپێكردنی چالاكییەكانی فێستیڤاڵی كان مشتومڕی لێكەوتەوە بووە مایەی سەرنجی چەندین ماڵپەڕ و ناوەندیی هونەریی.
رۆژنامەی " نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی ئاماژەیبەوەداوە كە فیلمەكە كارێكی ناوازە و دەگمەنە لە سینەمادا و چیرۆكەكەی تیشك دەخاتە سەر ژنان لە شەڕدا.
" ئیڤا هاسۆن" ی كچە دەرهێنەریش دەربارەی فیلمەكەی كە بۆ یەكەمجار لە فێستیڤاڵی  سینەمایی كان نمایشدەكرێت وتی:" ئەزمونەكەم ئەوەیە كە ژمارەیەكی زۆر لە ژنان لە چەندین رووداوی زۆر بەئازردا ژیاون و بەشی هەرە زۆریشیان خاوەنی هێز و نەرمونیانیشن". وتیشی :" ئەم چیرۆكان لە راستیەدا ناوەندی هێز و حەماسن بۆ ژمارەیەكی تر لە ژنان.
ئیڤا هاسۆن یەكێكە لەو سێ‌ دەرهێنەرە ژنەی  كە بە 21 فیلم كێبركێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی " چڵە خورمای ئاڵتونیی" لە 71 ەەمین فێستیڤاڵی كانی سینەمایی كە  ئەمڕۆ هەشتی ئایار دەستپێدەكات.
سەرچاوە: سایتی پەیەدە
    سایتی نیویۆرك تایمز

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand