موچەی پەرلەمانتاران 50% كەمكراوەتەوە 71یشیان قستی ئۆتۆمبێلیان لایە
2020-07-15 15:59:20
درەو:
پەرلەمانتاران موچەی مانگی شوباتی 2020 یان وەرگرت و زۆرینەیان ( ملیۆنێك و 500هەزار) دیناریان وەرگرت.
بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) كە لە ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیەوە وەرگرتووە، (71 ) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیە موچەیان وەرگرتووە:
• 50%ی موچەكەیان كەمكراوەتەوە واتا لە (8 ملیۆن و 84 هەزار) دینارەوە كراوە بە (4 ملیۆن و 42 هەزار) دینار.
• مانگانە بڕی (360 هەزار) دیناریان لێدەبڕێت بۆ كرێ و خزمەتگوزاری شوقەی نیشتەجێبوون.
• بڕی ( 2 ملیۆن و 160 هەزار ) دینار بۆ قیستی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی كە ئۆتۆمبێلیان بە قیستی پەرلەمان راكێشاوەو مانگانە قیستەكەیان دەدەنەوەو ( بە پێی زانیارییەكانی درەو ئۆتۆمبیلەكان بایی نزیكەی 85 هەزار دۆلار بووە زۆرینەیان ئۆتۆمبێلەكەیان فرۆشتۆتەوە).
• كۆی گشتی ئەو موچەیەی وەریان گرتووە بۆ ئەم مانگە ( ملیۆنێك و 570 هەزار) دینار بووە.
• بەڵام ئەو پەرلەمانتارانەی بە قیست ئۆتۆمبێلیان رانەكێشاوە ( 3 ملیۆن و 700 هەزار) دیناریان وەرگرتووە.
• پەرلەمانتارانی خانەنشینكراو 50%ی موچەكەیان لێبڕدراوە لە ( 6 ملیۆن و 560 هەزار) دینارەوە بووە بە ( 3 ملیۆن و 250 هەزار) دینار.
• وەزیر و پلە تایبەتەكانیش 50%ی موچەكەیان لێبڕدراوە