Draw Media

ململانێی كورد و سوننە لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی داهاتوو دەستیپێكرد

ململانێی كورد و سوننە لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی داهاتوو دەستیپێكرد

2018-05-07 11:16:27


ئامادەکردنی: نامیق رەسول

چەند هەفتەیەكە كورد دەستی بە هەوڵ و كۆشێكی نوێ كردووە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی داهاتووی عێراق، بەهۆی ئەو دەسەڵاتە دەستورییانەی كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەیەتی، رەنگە چەند لایەنێكی كوردی ئامادەبن لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەستلە پۆستی سەرۆك كۆمار هەڵگرن بۆ سوننەكان، ئەوەش لە كاتێكدایە سەلیم جبوری سەرۆكی ئێستا پەرلەمان جەخدەكاتەوە كە دەیەوێت خولێكی تریش سەرۆكایەتی باڵاترین دەسەڵاتی عێراق بكات.

موحسین سەعدون پەرلەمانتاری ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستان :" كورد یان هەر لایەنێكی تر مافی ئەوەی هەیە داوای پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بكات و دەستوری عێراق دیارینەكردووە كە چ لایەنێك پۆستی سێ‌ سەرۆكایەتییە باڵاكە " سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران" وەردەگرێت.


ئەندامێكی هاوپەیمانی نیشتمانی كە لە چوارساڵی رابردوودا نوێنەرایەتی پێكهاتەوی شیعەی كردووە لە عێراقدا و زۆرینەی پەرلەمانی هەبووە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " العربی الجدید" ی قەتەری وتی " چەند حزبێكی كوردی پرسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی داهاتوویان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی باسكردووە، بەو پێیەی لایەنە شیعەكان نزیكترن لەوەی ئەمجارەش زۆرینەی  پەرلەمان بەدەستبهێنێتەوە و لەبەرامبەر ئەوەشدا ئامادەن دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی كۆمار بن".
بەوتەی ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی نیشتمانی، هەوڵی كورد بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆئەوە دەگەڕێتەوە ئەو پۆستە دەسەڵاتێكی دەستوریی فراوانی هەیە كە دیارترینیان بریتییە لە پەسەندكردن و پەكخستنی یاساكان و دیاریكردنی چارەنووسی لێپرسینەوەی وەزیر و بەرپرسانی باڵای حكومەت و دەستە سەربەخۆكان، جگە لە توانای پەرلەمان بۆ هەمواركردنی بودجەی گشتی دەوڵەت و چاودێریكردنی وردی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، جەختیشیكردەوە لایەنە كوردییەكان نیمچە كۆدەنگییان لەسەر ئەو پرسە هەیە.
ئەم خواست و هەوڵەی كورد بۆ بەدەسهێنانی سەرۆكایەتی پەرلەمان رووبەڕووی رەتكردنەوەی رەهای حزب و لایەنەكانی سوننەكان دەبێتەوە كە لە هەموو خولەكانی دوای پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2005ەوە ئەو پۆستەیان لەدەستدابووە و بەوەش پێشبینیدەكرێت دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار، ململانێی و ركابەرییەكی توندی لێبكەوێتەوە.

سەلیم جبوری  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا نەیشاردەوە كە ئارەزوو دەكات چوار ساڵی تریش لەو پۆستەدا بمێنێتەوە و وتی:" ئەو پرسە دەكەوێتە سەر لێتێگەیشتن لەگەڵ لایەنەكانی تر، بەڵام ئەوەش بە مانای ئەوە نایات كە نەتوانم لە سیاسەتدا بەردەوام بم".


لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا سەرۆكی پەرلەمان دەسەڵاتی زۆری لە بواری یاسادانان و چاودێریدا فراوانی هەیە، لە كاتێكدا سەرۆكی كۆمار جگە لە چەند دەسەڵاتێكی تەشریفی پرۆتۆكۆلی هیچ دەسەڵاتێكی فیعلی ئەوتۆی نییە.
موحسین سەعدون پەرلەمانتاری ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " العربی الجدید"  وتی:" كورد یان هەر لایەنێكی تر مافی ئەوەی هەیە داوای پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بكات و دەستوری عێراق دیارینەكردووە كە چ لایەنێك پۆستی سێ‌ سەرۆكایەتییە باڵاكە " سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران" وەردەگرێت.
بەرای سەعدون ئاماژەكان بەو ئاڕاستەیەن هەروەك ساڵانی پێشوو سەرۆك وەزیران بۆ شیعەكان بێت، رونیشیدەكاتەوە داواكاری كورد بۆ سەرۆكی پەرلەمان یاساییە و هیچ پێشێلكارییەكی دەستوریی تێدا نییە.
لە بەرامبەر هەوڵ و كۆششی كورد بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، سەلیم جبوری كە ماوەی چوار ساڵە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات ویست و ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بەوەی كە دەیەوێت چوارساڵی تریش لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
جبوری كە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا هاوپەیمانێتیی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماردا پێكهێناوە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا نەیشاردەوە كە ئارەزوو دەكات چوار ساڵی تریش لەو پۆستەدا بمێنێتەوە و وتی:" ئەو پرسە دەكەوێتە سەر لێتێگەیشتن لەگەڵ لایەنەكانی تر، بەڵام ئەوەش بە مانای ئەوە نایات كە نەتوانم لە سیاسەتدا بەردەوام بم".
جبوری وتیشی :" ئەگەر نەبمەوە بە سەرۆكی پەرلەمان، ئەوا بواری زۆر هەیە كە دەتوانم لێیانەوە جموجوڵ بكەم".
جەختیشیكردەوە"  پێویستە دان بەوەدا بنێین كە كاریگەری دەرەكی هەیە لەسەر دروستكردنی بڕیاری ناوخۆی عێراق، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكانەوە".
شەممەی داهاتوو پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و 24 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە، پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی لێدەكەوێتەوە كە چوار ساڵی داهاتوو سەرۆكایەتی دەسەڵاتی جێبەجێكردمی دەكات لە عێراقدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand