یاسای چاكسازی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
2020-06-30 15:40:22
درەو:
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای پەیڕەوی یاسای چاكسازی ژمارەیەك بڕیاری بۆ جێبەجێكردنی یاساكە دەكرد و لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پێشتر د. عەبدولحەكیم خەسرۆ بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: بەپێی بڕگەو مادەكانی یاسای چاكسازی دوای (90) رۆژ لە دەرچواندنی پەیڕەو، كە دەكاتە (1/7) یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی یاسای چاكسازی، هەموو ئەو بوارانەی یاساكە دەستنیشانی كردووە، لە 7/1 ەوە كاری لەسەر دەكرێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا:
• هیچ خزمەتێك ئەژمار ناكرێت ئەگەر بەپێی یاسا نەبووبێت
• رێكخستنی پلەی وەزیفی و ناونیشان لەگەڵ موچەی فەرمانبەر
• هەڵوەشاندنەوەی هەر پلەیەكی وەزیفی و ناونیشانێك كە درابێتە فەرمانبەرو هاودژ بێت لەگەڵ یاسا
• گشت پلەو مەرتەبی وەزیفی كە درابێت بە موچەخۆر بەدەر لە یاسا كارپێكراوەكان هەڵدەوەشێتەوە، چ لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربونیەوە پێی درابێت یان لەدوای دامەزراندنیەوە.
• هەموو ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشێتەوە كە هاودژن لەگەڵ یاسای خزمەت و میلاكی ژمارە (25)ی هەموار كراوی ساڵی 1960 و هەر یاسایەكی كارپێكراوی تر
• هەڵوەشاندنەوەی پێدانی ساڵانی خزمەت بۆ موچەخۆران بۆ ئەو ماوانەی كە لەگەڵ ماوەی خوێندنی موچەخۆر یەكبگرێتەوە هەروەها ئەو ماوانەی كە ئەژماركراوەو موچە خۆر تەمەنی 16 ساڵ كەمتربووە.
• ئەم هەڵوەشاندنەوەیە زیندانیان و راگیراوانی سیاسی ناگرێتەوە.
• هەڵوەشاندنەوەی هەر پلەیەكی وەزیفی و ناونیشانێك كە درابێتە فەرمانبەر و هاودژ بێت لەگەڵ یاسا .
لە بارەی خانەنشینینەوە
لەبەر رۆشنایی پەیڕەوی یاساكەدا بەپێی بڕیاری وەزیری دارایی:
• هەموو پلە باڵاكان موچەی خانە نشینیان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت
- 15%ی كۆی گشتی دوا موچەو دەرماڵەی ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەری دەگرێت
- 1.5%ی كۆی گشتی دوا موچەو دەرماڵەی لە كاتی خزمەتدا وەری دەگرێت.
- شاییستەی موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان نابێت لە رێژەی 50% تێپەر بكات لەكۆی گشتی دوا موچەو دەرماڵە ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەری دەگرێت.
• ئەندام پەرلەمان بە ئارەزوو مەندانە بۆی هەیە دەستبەرداری ماف و شایستەی خانەنشین بوون بێت.
• پێویستە پەرلەمانتار لە ماوەیەك لە 30 رۆژ كەمتر نەبێت لە رێككەوتی بەركاربوونی یاسای چاكسازی داواكارییەك پێشكەش بە دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكات، بەمەبەستی وەرگرتنی رێكارە یاساییە پێویستەكان.
• سەرجەم دادوەران و داواكارییە گشتیەكان شایستەی موچەی خانەنشینی دەبن بەرێژەی 70% لەكۆی گشتی دوا موچەو دەرماڵەكانیان لە خزمەتی وەزیفی وەریان گرتووە.
• هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی پێشمەرگە ناوی ئەو خانەنشینانە بەرز دەكەنەوە كە بە پلەی ( وەزیر، بریكاری وەزارەت، راوێژكار ، بەرێوەبەری گشتی، هەرپلەیەكی تر) خانەنشینكراون ( پێش راپەرینی 1991 لە ریزی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كوردستان بوون) ئەو پلەیەیان پێدراوە، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری خانەنشین بوونیان .
• ئەوانەی بە نایاسایی پلەیان پێدراوە ناوەكانیا نبەرز دەكرێتەوە بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی.
• هیچ كەسێك خانەنشین ناكرێت لەژێر هیچ ناونیشانێك ئەگەر پێشتر بە پێی شاییستەی یاسایی ناوی لە داتا بەیسی سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەكرابێت و بەرایی نەبێت.
• موچەی خانەنشینی بۆ میراتگری یاسایی خەرجناكرێت تاكو تۆمارنەكرێت لە داتا بەیسی تۆماری سیستمی بایۆمەتریدا