Draw Media

ئەمریكا بە فەرمی باڵیۆزخانەكەی لە تەلئەبیبەوە دەباتە قودس 

ئەمریكا بە فەرمی باڵیۆزخانەكەی لە تەلئەبیبەوە دەباتە قودس 

2018-05-07 10:57:20


تابلۆی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە قودس هەڵدەواسرێت و ڕۆژی 14 ئەم مانگەش بە فەرمی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس ڕادەگەیەنرێت. 
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە سێ‌ تابلۆی ناونیشانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە زمانەكانی عەرەبی و عیبری و ئینگلیزی لەنزیك كۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەباشوری شاری قودس هەڵواسراوە، كە بڕیارە بكرێتە بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكا دوای گواستنەوەی بەشێوەیەكی فەرمی لە ڕۆژی 14ی ئەم مانگە لەشاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.     
سائیب عریقات ئەمینداری لیژنەی جێبەجێكردنی ڕێكخراوی ئازادیخوازی فەلەستین پەیامێكی لەوبارەیەوە بۆ نوێنەرایەتی وڵاتانی جیهان ڕەوانەكردووە و تێیدا داوای لێكردون ئاهەنگی كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەشاری قودس بایكۆتی بكەن.
عریقات لەپەیامەكەیدا وتویەتی: بەشداریكردن لەو ئاهەنگە شەرعیەت دەدات بەبڕیارێكی ناشەرعی و نایاسایی و پاڵپشتیكردنی بێدەنگی بەرامبەر بە سیاسەتە داگیركارییەكانی ئیسرائیل.   

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand