Draw Media

سەدر بۆ كورد: دەنگ لەدژی ستەم و گەندەڵیی بەرزبكەنەوە

سەدر بۆ كورد: دەنگ لەدژی ستەم و گەندەڵیی بەرزبكەنەوە

2018-05-06 11:48:50


موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر داوا لە هاوڵاتیانی كورد دەكات هاوشێوەی شیعە و سوننە دەنگ لەدژی ستەم و گەندەڵی بەرزبكەنەوە.
سەدر لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی ئاراستەكردنی پەیامێك بۆ هەموو نەتەوە و ئاینزا و پێكهاتەكانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتوودا وتی :" هەڵبژاردن و پرۆسەی دیموكراتیەت بۆ هەموو تایەفەكانە نەك تەنها بۆ زۆرینە."
سەدر داوا ش لە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان كرد بەوپەڕی بەهێزییەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن و وتی :" پێویستە دەنگی كوردەكان دژی ستەم و گەندەڵی بەرزببێتەوە، هەروەك چۆن دەنگی شیعە و سوننەكان بەرزبووەوە."
سەدر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە رۆژی 12ی ئایار بەڕێوەدەچێت پشتیوانی لە هاوپەیمانی " سائرون" دەكات، كە رەوتی سەدر و چەند  حزب و گروپێكی مەدەنی  و حزبی شیوعی پێكیانهێناوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand