هەنگاوەكانی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر بەغداد
2020-06-14 10:29:57
درەو:
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیەك بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر بەغداو هەنگاوەكانیش روون دەكاتەوە.
د. رێبوار كەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوانیدا هەنگاوەكانی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆسەر بەغداد رونكردنەوە:
هەنگاوی یەكەم: حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماری لیستی بایۆمەتری كە ناوی سەرجەم موچەخۆرانی تێدایە كە ژمارەیان (ملیۆنێك و 256 هەزار و 850 )كەسە رادەستی بەغدا بكات.
هەنگاوی دووەم: بەرامبەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بە رادەستكردنی نەوت و بەشێك لە داهاتی ناوخۆ بەغدا پابەند بكرێت بە پێدانی موچەی فەرمانبەران كە ژمارەیان ( 753 هەزار و 880 )موچەخۆرە، حكومەتی هەرێمیش خۆی موچەی خانەنشینان، چادێری كۆمەڵایەتی، شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشبكات كە ژمارەیەك لە كوردستان ( 502 و 970 )كەسە.
هەنگاوی سێیەم: هەژماری بانكی بۆ موچەخۆران بكرێتەوە، بەغدا لقی بانكە حكومییەكانی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، ئێمە قسەمان لەگەڵ بانكی رافیدەین كردوە و ئەوان رازی بون، بەڵام حكومەت هەرێم تەنانەت ئامادە نیە لەگەڵیان كۆببێتەوە.
هەنگاوی چوارەم: پێویست دەكات بەغدا موچەی (753 هەزار و 885) فەرمانبەر بخاتە سەر هەژمارەكانیان.بەهەمانشێوە هەرێمیش بۆئەوانەی موچەیانپێدەدات بیخاتەسەر ئەو ئەژمارەی کە لەبەغداوە بۆی دەکرێتەوە.
هەنگاوی پێنجەم: باس لەوانە كراوە كە بە "بندیواری" ناودەبرێن، بە گوێرەی پڕۆژەكە هەر فەرمانبەرێك لە ماوەی 60 رۆژدا سەردانی بانك نەكات بۆ موچەكەی گومان دەخرێتە سەر هەژمارەكەی و رەشدەكرێتەوە، "لەئێستادا بەداخەوە لە كوردستان كەسێك لە یەك كاتدا پارەی ژمارەیەك موچەخۆری دیكە وەردەگرێت، كە گومانی بندیوار بونی لێدەكرێت و بە گوێرەی پڕۆژەكە دەبێت هەمو كەسێك خۆی بچێت بۆ موچەكە.
هەنگاوی شەشەم: لە ماوەی 90 رۆژدا دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەڵدەستێت بە بڕینی موچەی ئەو كەسانەی هەژمارەكانیان بندیوارن نەهاتون بۆ موچەكانیان، بەلایانەوە گرنگە ئەم پڕۆژەیە تا كۆتایی ئەمساڵ بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە
هەنگاوی حەوتەم:تا کۆتایی 2020 ههمو لیستهكان پاكبكرێنهوه بۆ 2021 لهچوارچێوهی یاسای بودجهی عیراقیدا، موچهی سهرجهم فەرمانبەرو خانەنشین و چاودێری كۆمهڵایهتی و شههیدو زیندانی سیاسی بهتهواوی بخرێتهسهر بهغداد ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی نوێ و فراوان لەنێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم.