لەدایكبوونی عێراقی نوێ....
2020-06-09 18:58:25
راپۆرتی: د. سەنگەر سەید قادر*
لەمێژووی عێراق و ئەمەریكادا سێ جار دانوستاندنی ستراتیژی كراوە:
١- لە ساڵی ١٩٥٢ كەلەنێوان هاری ترومانی سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا ومەلیك فەیسەڵەی دووەم (خاڵی مەلیك) دا ئەنجامدرا كە دواتر یٔەنجامەكەی پێكهینانی هاوپەیمانی بەغداد بوو لەساڵی ١٩٥٥ دا
٢- دووەم دانوستاندنی ستراتیژی لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بوو لە نێوان یٔۆپۆزسیۆنی عێراق و یٔەمەریكادا كە دواتر ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن سەرۆكی كۆچكردوی عێراقی بەدوادا هات
٣- دانوستاندنی سێهەم ساڵی ٢٠٠٨ لە نێوان حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی نوری كامل مالیكی و
ئەمەریكادا بوو كە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دواتر سەرهەڵدانی داعشی بەدوادا هات
دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا:
بڕیارە یٔێوارەی ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/١٠ دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفراسەوە دەست پێبكات بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكەوتنامەی ئەمنی نێوان عێراق و یٔەمەریكای ساڵی ٢٠٠٨
پێكاهاتەی وەفدەكە:
وەفدی یٔەمەریكا بۆ دانوستانەكانی عێراق و یٔەمەریكا بریتین لە:
١- جێگری وەزیری دەرەوە دەیڤد هێڵ
٢- یاریدەدەری وەزیری دەرەوە دەیڤد شینكەر
٣-فرانس ڤانۆن یاریدەدەری وەزیری دەرەوە
٤-جۆی هود جێگری شینكەر
٥- دەیڤد كۆبلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە
٦- ماسیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق.
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەڕشتی پرۆسەكە دەكات
وەفدی عێڕاق بۆ دانوستاندنەكە پێكهاتووە لە :
١-عبدالكریم هاشم وەكیل وەزیری دەرەوە و جیگرەكەی حارس حەسەب
٢-فەرید یاسین باڵوێزی یٔێستای عێراق لە واشنتن
٣- لوقمان. فەیلی باڵوێزی پێشووی عێراق لە واشنتن
٤- فەوزی هەریری سەرۆكێ دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەك نوێنەری كورد لەگەڵ وەفدی عێراق بەشداری پێدەكرێت
تیمی عێراق ڕاستەوخۆ لەلایە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت
هۆكاری گۆڕانی ستراتێژی ئەمەریكا:
دانوستاندنەكان بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكەوتنامەی یٔەمنیدا لەسەر داوای یٔەمەریكا بووە لە چوارچێوەی گۆڕانی ستراتیژی یٔەمەریكا دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانی ململانێكان بەیٔاڕاستەی چین و ڕۆژهەڵاتی دوور
چونكە لە ڕابردوودا ستراتیژی یٔەمەریكا لە سەر سێ پایە وەستابوون كە بریتین لە( یٔاسایشی یٔیسرایٔیل و شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی یٔاسایشی ووزە لە ناوچەكەدا) بەڵام یٔێستا یٔەمەریكا چاو بەم ستراتیژەدا دەخشێنێتەوە
چونكە ڕوسیا و چین لە سایەی یٔەم. پارێزگاریەدا دەستیان. بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووزەی ناوچەكەدا گرتووە و یٔەمەش مەترسی بۆسەر یٔاسایشی نەتەوەی ئەمەریكا وهەیمەنەی یٔەمەریكا دروست كردووە
لەلایەكی ترەوە یٔێستا یٔەمەریكا پێویستی بە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەماوە چونكە ڕۆژانە خۆی ١٢.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و زیادە لە پێویستی ناوخۆی ڕەوانەی دەرەوەی دەكات
هەربۆیە یٔەوەی لە سێ پایەكەی ڕابردوو بۆ یٔەمەریكا گرنگ بوو یٔێستا تەنها ( پاراستنی یٔاسایشی یٔیسرایٔیل) لە پلەی یەكەمی ستراتیژی یٔەمەریكادایە و پرسی یٔاسایشی ووزە و شەڕی دژی تیرۆر پرسی لاوەكین و كاری سەرەكی یٔەمەریكا سنور دانانە بۆ پەلكێشی و فراوانخوازیەكانی چین و ڕوسیا لەناوچەكەدا لەم. چوارچێوەشدا عێراق گرنگیەكی زۆری لەم. ستراتیژە نوێیەدا دەبێت
پرۆژەكەی ئەمەریكا بۆ ڕێككەوتن:
لە یٔێستادا ڕوسیا دەستی بەسەر سەدا ٦٧% كەرتی ووزەی ( عێراق+ كوردستان)دا گرتووە و لە كۆتای ساڵی ڕابردووشدا چین ڕێكەوتنامەیەكی ٧٠ ساڵەی لەگەڵ عێراقدا یٔیمزا كرد بۆ كڕینی نەوتی عێراق لەبەرامبەر قەرزی درێژ خایەندا كە پێشكەشی عێراقی دەكات
لە هەمانكاتدا لەسەر یٔاستی ناوچەی یٔێران و توركیا دەستیان بەسەر كایەی سیاسی و یٔابوری عێراقدا گرتووە لە كاتێكدا بە پێی بڕیاری 1446 و 1483 یٔەنجومەنی یٔاسایش عێراق وەك وڵاتێكی داگیركراو لە لەلایەن. یٔەمەریكاوە ناساندووە
لە ڕووی یٔەمنیەوە یٔەمەریكا و هاوپەیمانان بەرپڕسیار بوون لە پاراستنی یٔاسایشی عێراق و لە ماوەی ١٧ ساڵدا یٔەمەریكا نزیكەی ٧ ترلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرجكردووە بەڵام یٔیستا یٔاسایشی هێزەكانیشی لە عێراق كەوتووەتە مەترسیەوە
هەربۆیە یٔەمەریكا دەیەوێت جارێكی تر دەست بەسەر عێراقدا بگرێتەوە نەك بەتەنها پاسەوان بێت بەڵكو دەیەوێت كارەكتەری سەرەكی بێت لە كایەی سیاسی و سەربازی و یٔابوری و ووزەی عێراقدا
بۆیە پرۆژەكەی یٔەمجارەی یٔەمەریكا بۆ ڕێككەوتن كە بەهاوكاری چەند ناوەندێكی توێژینەوە یٔامادەكراوە و لە ٣٣ بەند پێك دێت جیاوازە لە ڕێككەوتنەكەی ساڵی ٢٠٠٨ و كەرتەكانی ( سەربازی و یٔەمنی یٔابوری و سیاسی و پەڕوەروەردە و گەشتیاری و ووزە و خوێندی باڵا و تەندروست و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان دەگرێتەوە)
یٔامانجی پرۆژەكە قوڵكردنەوەی پەیوەندیەكانی یٔەمەریكا و عێراق و بەهێزكردنی هاوبەشی نێوانیانە كە یٔەمە دەبێتە هۆی دەرهێنانی عێراق لە ژێر سایەی هەیمەنەی وڵاتانی ناو جیهانی ناوچەی
ئەگەڕەكانی بەردەم دانوستاندنەكان:
- یەكەم لە گەری ڕێككەوتندا: یٔەگەر عێراق ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەكەی یٔەمەریكا بدات و بگەنە ڕێككەوتن یٔەوا یٔەمەریكا بەپێی پلانێكی ٥ ساڵی بە بڕی ٨٠ ملیار دۆلار هاوكاری عێراق دەكات لە سەر پێخستنەوەی تەواوی كەرتەكاندا و پارێزبەندی یٔەمنی و سەربازی دەبەخشێتە عێراق لە هەر دەستدرێژیەكی دەرەكی و فشار ناوچەی و جیهانی هەروەها یٔاسانكاری بۆ عێراق دەكات كە هاوكاری دارای لە دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان و وڵاتانی كۆمەك بەخش وەربگرێت
یٔەمەریكا لە ڕووی ژمارەوە هیزەكانی كەم دەكاتەوە و سوپای عێراق بەهێز دەكات و لە ڕووی هەیمەنە و لۆجستیەوە بوونی خۆی لە عێراق بەهێز دەكات كە یٔەمە دەرفەت بۆ بەهێز بوون و دروستبوونی حكومەتێكی سەربەخۆ و خاوەن بڕیار لە بەغداد دەستبەر دەكات، چونكە یٔەمەریكا بەرنامەیەكی مەشق و ڕاهینان و پڕچەك كردنی سوپای عێراقی یٔامادەكردووە و ساڵانە هاوشێوەی یٔیسرایٔیل و پاكستان و میسر بە بڕی ٢ ملیار دۆلار هاوكاری سەربازی سوپای عێراق دەكات
- یٔەگەری دووەم: لە یٔەگەر شكست هێنانی دانوستانەكاندا یٔەمەریكا هیزەكانی دەكیشێتەوە بۆ كوردستان و هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات وەك چەقی ستراتیژی یٔەمەریكا و لەكوردستانی باشورە چالاكیەكانی لەشەڕی تیرۆر لە سوریا و عێراق بەڕدەوامی پێدەدات و یٔەگەری دروستكردنی دیفاكتۆیەكی سەربەخۆی لە هەرێم دەبێتە یٔەگەرێكی كراوە
لەهەمانكاتدا سزای یٔابوری توند بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت و پارەی نەوتی عێراق كە لە بانكی TBI هەڵگیراوە بلۆك دەكات و ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی عێراق دەكات هەڕوەها ڕێگەنادات دامەزراوە نێودەوڵەتیەكانی وەك بانگی نێودەوڵەتی و بانكی دراو هاوكاری عێراق بكەن هاوشێوەی یاسای قەیسەر كە سوریای كردووە بە جەستەیەكی مردوو بەدەست ڕووسیاوە بە هەمان شێوە عێراق مایە پوچ دەكات
لە ڕووی دیبلۆماسیشەوە عێراق لە جیهان دادەبڕێت و لە یٔەگەر ڕێكنەكەوتندا دۆخی یٔەمنی عێراق یٔاڵۆز دەبێت و نێردە دبلۆماسیەكان و باڵوێزخانەكان بە تایبەت وڵاتانی یٔەوروپا لە عێراق دەكشێننەوە و هاوشێوەی ڕژێمی سەدامی دوای داگیركردنی كوەیت عێراق لە جووڵە دەكەوێت
لە ڕووی یٔەمنیشەوە لە یٔەگەر كشانەوەی یٔەمەریكادا داعش بەهێز دەبێت و لە ماوەیەكی كورتدا دەست بەسەر ناوچەیەكی بەرفراوانی عێراقدا دەگرێت و ڕێكخراوی جیهادی نوێ سەرهەڵدەدەن لە ژێر ناونیشانی جیاوازدا چوونكە مایە پوچ بوونی كەرتی یٔابوری عێراق و لاوازی سوپا و دەستبەسراوی یٔێران وادەكات دۆخی یٔەمنی لە عێراق بتەقێتەوە.
قۆناغەكانی ڕێككەوتن:
دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا بە چەند قۆناغێك و چەند خولێكی گفتووگۆ دەبێت كە سەرەتا لەسەر یٔاستی لایەنی تەكنیكی و وردەكاریەكان ڕێكدەكەون و دواتر پرۆژەی ڕێككەوتنەكە بەرز دەكرێتەوە بۆ یٔەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای ڕەزامەندی یٔەنجومەنی وەزیران. ڕێكەوتننەكە یٔاراستەی پەرلەمان دەكرێت
چونكە بەپێی یاسای ژمارە ٣٥ ساڵی ٢٠١٥ كە تایبەتە بە یٔیمزاكردنی ڕێكەوتنامە نێودەوڵەتیەكان و مۆركردنی پەیمانە نێودەوڵەتیەكان پەرلەمان. دەسەڵاتی پەسەند كردنی ڕێكەوتنامە و پەیمانامەكانی هەیە نەك یٔەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنەكە یٔەگەر یٔەنجامدرێت لە ماوەی سێ مانگدا كۆتای بێت
- هەڵوێستی عێراق لەسەر دانوستاندنەكان:
لەسەر یٔاستی نیودەوڵەتی وڵاتانی بەشداری شەڕی داگیركردنی عێراق بەتایبەت بەریتانیا و فەرەنسا و یٔوسترالیا پشتیوانی ڕاستەوخۆی پرۆژەكەی یٔەمەریكا دەكەن بە ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە دانوستاندنەكاندا و ڕاوێژیان پێدەكرێت
لەسەر یٔاستی ناوخۆی عێراق تا یٔێستا میلیشیاكانی( نوجەبا و حیزبوڵا و عەسایٔیبی یٔەهلی حەق) تەنها بەمەرجێك لەگەڵ دانوستانەكاندان كە ڕێككەوتن بكرێت بۆ دەركردنی تەواوی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق وەك لە بەیانامەی ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/٢ هاتووە، بەڵام یٔەم ملیشیایانە دەربڕی سیاسەتی یٔێرانن و هەڵوێستەكەیان تەنها لە چوارچێوەی فشاردایە( لە بڕگەی یٔێران و ڕێككەوتنامەكەدا ڕوون دەكرێتەوە)
لەسەر یٔاستی سیاسی یٔەوەی تا یٔێستا هەڵوێستی ڕوونی هەبووە موقتەدا سەدرە كەلە بەیانامەی ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/٦ مەرجی سەربەخۆی و پاراستنی سەروەری خاكی عێراقی وەك تاكە مەرج دیاری كردووە بەبێ یٔەوەی یٔاماژە بە دەركردنی هێزەكانی یٔەمەریكا بكات لە عێراق
بەڵام دەسەتەی سیاسی عێراق كەلە ساڵی ٢٠٠٣ حوكمی عێراق دەكەن لەو ڕاستیە تێدەگەن كە ڕێككەوتن و ڕێكنەكەوتنیش زیان لەبەرژەوەندیەكان دەدات بەڵام زیانی ڕێككەوتن كەمترە چونكە بڕیاری دەركردنی هێزەكانی یٔەمەریكا بڕیارێكی خۆكوژیە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێگە و دەسەڵاتیان و دووریش نیە كە بەتەواوی لەدەسەڵات دووربخرینەوە چونكە شەقامی عێراقی دژیان دەجوڵێت كاتێك یٔەمەریكا سزا یٔابوری بەسەر عێراقدا دەسەپەێنێت
لە لایەكی تریشەوە ئەمەریكا سزا بەسەر یٔەو بەرپرسە عێراقیانەدا دەسەپێنێت، بەڵام لە یٔەگەر ڕێككەوتندا یٔەگەرچی دەسەڵات و پێگەیان لاواز دەبێت بەڵام دەرفەتی مانەوەیان دەبێت لە گۆڕەپانی سیاسی دا بۆیە خۆیان لە پێكادان و ڕەتكردنەوەی ڕێكەوتنامەكە دەپارێزین و بێدەنگی هەڵدەبژێرن
- هەوڵوێستی حكومەتی عێراق:
گەڕانەوەت هێزەكانی یٔەمەریكا و هاوپەیمانان لەسەر داوای فەرمی حكومەتی عێراق بووە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دوای هێرشی داعش واتە بوونی یٔەم. هێزانە تا ٢٠٢٠/١/٥ شەرعی بوو، بەڵام لە كوژرانی قاسم سولەیمانی لە كۆتای ساڵی ٢٠١٩ لە ٢٠٢٠/١/٥ پەرلەمانی عێراق بڕی دەركردنی هێزە بیانیەكانی لە عێراق پەسەند كرد
یٔەگەر چی لەناوەڕۆكی بڕیارەكەدا یٔاماژە بەدەركردن و نایاسای بوونی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق نەكراوە و تەنها حكومەتی پابەند كردووە بە دانوستاندن بۆ دەركردنی یٔەو هێزانە بەڵام لەسەر یٔاستی نێودەوڵەتی بڕیارەكە گومانی لە شەرعی بوونی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق دروست كردووە
كە یٔەمە یەكێك بوو لە هۆكارەكانی داواكاری بۆ دانوستاندن و گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ بوونی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق، لەسەر یٔاستی حكومەتی یٔێستای عێراقیش مستەفا كازمی پشتیوانی مانەوەی هێزەكانی یٔەمەریكایە لە عێراق
چونكە چارەنوسی كازمی و حكومەتەكەی پەیوەستە بە سەركەوتنی دانوستاندنەكان. و گەشتەنە ڕێككەوتن لەگەڵ یٔەمەریكادا، بۆیٔەمەش كازمی كازمی تاكتیكی comprise و هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندی یٔەمەریكا و یٔێراندا بەكار دەهێنێت و لە ڕابردووشدا كازمی لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠٢٠ یٔەڵقەی پەیوەندی نیوان یٔەمەریكا و یٔێران بووە
- دانوستاندنەكان و چارەنوسی حەشدی شەعبی:
بڕیاری یٔەمەریكا بۆ سنورداركردنی نفوزی یٔێران. لە عێراق بە بێ سنورداركردنی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی مەحاڵە، بۆیە یٔەمەریكا بەپێی ڕێككەوتنەكە یەكێك لە مەڕجەكانی توانەوەی حەشدی شەعبی دەبێت یٔەمەش لە ڕێگای بەهێز كردنی حكومەت و سوپای عێراقەوە
حەشدی شەعبیش لەو ڕاستیە تێدەگات كە لە یٔەگەری ڕێككەوتن یان ڕێككنەكەوتندا چارەنوسیان لەقاڵبدان و توانەوە دەبێت بۆیە دەیانەوێت بە كەمترین زیان لەو پێشهاتە نوێیە ڕزگاریان بێت و لایەنی كەمی دەسەڵاتیان بپارێزن
چونكە لەیٔەگەری ڕێككنەكەوتندا یٔیسرایٔیل دەستكراوە دەكرێت بۆ لێدان لە حەشدی شەعبی و هاوكات سزا بەسەر سەركردەكانیاندا دەسەپێنێت و مایە پوچ بوونی یٔابوری عێراق لە یٔەگەر سەپاندنی سزای یٔەمەریكا بەسەر عێراقدا دەكەوێتە یٔەستۆی یٔەو هێزانە و شەقام دژی حەشد و دەستەی سیاسی دەجوڵێت.
ڕۆڵی ئيران لە دانوستانەكاندا:
پرۆژە نوێیەكەی ئەەمەریكا بۆ عێراق لە یٔێران گەورەتر و فراوانترە و یٔێران ناتوانێت پرۆژەكە ڕابگرێت چوونكە لە ئەگەری ڕێكنەكەوتندا یٔێران كۆمەڵێك زیانی گەورە و كوشندەی بەڕدەكەوێت لەوانە:
١- ئەگەر ڕێككەوتن شكست بینێت بەرژەوەندیە یٔابوریەكانی یٔێران لە عێراق دەكەوێتە مەترسیەوە چونكە سەپاندنی سزای یٔابوری یٔەمەریكا بەسەر عێراقدا بەواتای بەتاڵبونی كاسەی پڕی یٔێران دێت لە عێراق
٢- لە ئەگەر ڕێكنەكەوتندا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كۆتاییان پێدێت و دەپوكێنەوە بە هۆی توڕەی شەقام و سزاكانی یٔەمەریكاوە
٣- لەسەر یٔاستی سیاسی لە ئەگەری ڕێكنەكەوتندا یٔەو دەستە سیاسیەی كە ئيران ١٧ ساڵە بۆ سەپاندنی هەیمەنەی خۆی بەكاریان. دەهێنێت لاواز دەبن و كۆتای هاتنیان یٔەگەرێكی كراوەیە
٤- لە ڕووی یٔاسایشی نەتەوەی یٔێرانەوە كشانەوەی هێزەكانی یٔەمەریكا و سەپاندنی سزا دۆخی عێراق یٔاڵۆز دەكات و یٔاڵۆزبوونی باردۆخی ناوخۆی عێراق مەترسی گواستنەوەی یٔەو یٔاڵۆزیانە بۆ ناوخۆی یٔێران بەهێزتر دەكات
٥- لە یٔەگەری ڕێكنەكەوتندا عێراق دەبێت بە جەستەیەكی مردوو بێ كاریگەر و دەبێت بە بار بەسەر شانی یٔێرانەوە كەلەم. دۆخەی یٔێستادا یٔێران بۆخۆی كێشە و قەیرانی دارای و یٔابوری هەیە
لەبەر یٔەو هۆكارانە و چەند هۆكارێكی تر(لە شیكاریەكە سراوەتەوە) یٔێران ناچارە یٔەو پێشهاتە نوێیە قبوڵ بكات و لایەنی كەمی بەرژەوەندیەكانی بپارێزێت و فشار لەسەر ملیشیاكانی هاوپەیمانی بكات كەنەبنە ڕێگر لەبەڕدەم ڕێكەوتنەكەدا، چونكە یٔێران یەكێك بووە لە سودمەنترین هێزەكانی بوونی یٔەمەریكا لە عێراق و بەرهەمی قوربانیدانی یٔەمەریكا لە عێراق چنیوەتەوە
هەر بۆیە مانەوەی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق لە بەرژەوەندی یٔێرانە یٔەرچی لەسایەی یٔەگەری ڕێككەوتندا یٔەم بەرژەوەندیانە سنوردار دەبێت
بەڵام هاوسەنگی كردن لە نێوان بەرژەوەندیەكانی و بەرژوەندی یٔەمەریكادا دەرفەتی لێكتێگەیشتنی یٔەمەریكا و یٔێران زیاد دەكات ڕەنگە ڕێكەوتنەكە ببێتە خاڵی دەستپێكی ڕێكەوتنێكی گشتگیری یٔێران و یٔەمەریكا چونكە یٔێران لەسەر یٔاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆی لاوازبووە و لەگەڵ ڕوسیادا لە سوریا كێشەی گەورەی هەیە و لەو ڕاستیە تێگەشتووە كە دەبێت بچێتە سەر مێزی گفتووگۆ بەڵام چاوەڕێی یٔەنجامی هەڵبژاردنەكانی یٔەمەریكا دەكات
بۆیە یٔێران لە یٔێستادا ڕەنگە لە قۆناغی ناردنە دەرەوەی شۆڕشەوە بگۆڕێت بۆ قۆناغی هاوسەنگكردن و هاوتەریب كردنی بەرژەوەندیەكانی لەگەڵ یٔەمەریكادا و سەرەتا لە عێراقەوە دەستپێبكات و كازمیش كارتەرێكی بە یٔەزمونی پێكەوە گرێدانی بەرژەوەندیەكانی یٔێران و یٔەمەریكا بووە لە كاتی شەڕی داعشدا و دەتوانێت ڕۆڵی نێوەند گیر بگێڕێت.
كوردستان لە دانوستاندنەكانی ئەمەریكا و عێراقدا...
دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە چەند پرسێكی ستراتیژی پەیوەست بە كوردستانەوە لەوانە پرسی پەیوەندیەكانی هەرێم. و بەغداد و پرسی نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان و هێزەكانی پێشمەرگە و یٔایندەی كوردستان
كە بەگشتی لە چەند خاڵێكدا یٔەگەرەكانی سود و زیانەكانی كوردستان لە یٔەگەری ڕێككەوتندا دەخەینە ڕوو، كە ڕێكنەكەوتن زیاتر لە بەرژەوەندی كوردە نەك ڕێككەوتن :
١- لە پرسی پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدادا یٔەگەر یٔەمەریكا و عێراق ڕێكنەكەون یٔەوا یٔەمەریكا هێزەكانی بۆ كوردستان پاشەكشە پێدەكات و كوردستان دەبێت بەچەقی ستراتیژی یٔەمەریكا و پارێزبەندی بۆ هەرێم دروست دەكات
٢- لەپرسی ناوچە جێناكۆكەكاندا یٔەگەر عێراق و یٔەمەریكا نەگەنە ڕێككەوتن یٔەوا ڕێگە نادرێت یٔەوناوچانە بكەوێتە ژێر هەیمەنەی یٔێران و بە بیانوی شەڕی داعشەوە یٔەمەریكا جارێكی تر یٔەو ناوچانە دەخاتەوە ژیر كۆنتڕۆڵی خۆی
٣- لەسەر یٔاستی ناوچەی پێگەی هەرێم یٔەگەر یٔەمەریكا و عێراق ڕێكنەكەون بە هۆی چڕكردنەوەی ستراتیژی یٔەمەریكا لە هەرێم كورد پێگەی بەهێز دەبێت لە هەمانكاتدا بەغداد پێگەی نیودەوڵەتی لاواز دەبێت بەهۆی سزا چاوەڕوانكراوەكانەوە
٤- لە یٔەگەری ڕێكنەكەوتندا یٔەمەریكا نفوز و دەستیوەردانی وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەت یٔێران لە كاروباری هەرێم سنوردار دەكات
٥- لەڕووی دارییەوە هاوكاری هەرێم دەكات بۆ یٔەوەی یٔاسایشی هەرێم و هێزەكانی بەهۆی جوڵاندنی شەقامەوە نەكەوێتە مەترسیەوە
- لەیٔەگەری ڕێكەوتندا
١- ئەگەر یٔەمەریكا و عێراق بگەنە ڕێككەوتن یٔەوا پرۆژەی یٔەمەریكا دروستكردنی عێراقێكی بەهێز و دەسەڵاتێكی ناوەندیە كە یٔەمە پێگەی هەرێم لاواز دەكات
٢- لە ئەگەری ڕێكەوتندا كوردستان ڕۆڵی ستراتیژی خۆی لە دەستدەدات و سەرنجی یٔەمەریكا لەسەر بەغداد دەبێت
٣-پرسی ناوچە جێناكۆكەكان لەژێر دەسەڵاتی بەغدادا دەهێلدرێتەوە
٤- پرسی بەڕێوبردنی ووزە و خاڵە گومرگیەكان دەخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی
بەڵام لەئەگەری ڕێكەوتن و ڕێكنەكەوتنیشدا چەند گۆڕانكاریەك ڕوودەدات لەوانە نفوزی توركیا و ڕوسیا بەسەر كەرتی ووزەی هەرێمدا سنوردار دەكرێت و هاوكاری و مەشق ڕاهێنانی زیاتر بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێت، یٔەمەریكا هێزەكانی لە عێراق كەمدەكاتەوە
دەر یٔەنجامەكان:
١- یٔەگەری گەشتن بە ڕێككەوتنی یٔەمەریكا و عێراق بۆ كۆشكی سپی گرنگە بەڵام عێراقیەكان دەستكراوە دەكەن
٢- یٔەمەریكا بڕیاری یەكلاكەرەوەی داوە بۆ دروستكردنی عێراقی نوێ و دووبارە نەكردنەوەی هەڵەی ڕابردوو
٣- دەسەڵات و نفوزی یٔێران لە عێراق سنور دار دەكرێت و هاوسەنگیەكی پارسەنگ بەلای یٔەمەریكادا دروست دەبێت لەنێوان بەرژەوەندی یٔەمەریكا و یٔێراندا
٤-دەسەڵات و هەیمەنەی ڕوسیا و چین بەسەر كەرتی ووزەی عێراقدا سنوردار دەكرێت
٥- ملیشیاكانی حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی عێراق لە دەست دەدەن
٦-یٔامادەكاری دەكرێت بۆ هاتنەسەر دەسەڵاتی نەوەیەكی نوێی سیاسی و نەوەی دوای ڕووخانی سەدام دەسەڵاتیان. سنوردار دەكرێت
٧- هەوڵدەدرێت مەرجەعیەتی شیعە بگەڕێنرێتەوە بۆ نەجەف و كەربەلا ویٔەمەریكا زیاتر پشتیوانی مەرجەعیەتە شیعەكانی عێراق دەكات
٨- سوپای عێراق بەهێز دەكرێت و وەك هاوپەیمانێكی ستراتیژی یٔەمەریكا لە ناوچەكەدا بەكار دەهێنرێت
٩-لە قۆناغی دووەمدا هەوڵی یٔاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی عێراق و یٔیسرایٔیل دەدرێت
١٠- گۆڕانكاری گرنگ لەسەر یٔاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات و دەسەڵاتی سیاسی و حكومەتی خۆجێی ڕێكدەخرێتەوە
ئەوەی گرنگە لە كۆتایدا پشبینى بۆ داهاتووی عێراق كە زۆر جیاواز تر دەبێت لە عیراقی دوای ٢٠٢٠/٥/٨ و بە ئاڵۆز بوون یاخود سەقامگیری عێراقی نوێ لە دایك دەبێت كە دەبێتە هاوپەیمانێكی ستراتیژی ئەمەریكا ئەگەر ڕێككەوتن بكرێت
* بەرپرسی دیسكی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوەندی یٔیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی.