Draw Media

بەراوردی دەنگی لایەنەكان بە دەنگەكانی پارتی لە پارێزگای هەولێر

بەراوردی دەنگی لایەنەكان بە دەنگەكانی پارتی لە پارێزگای هەولێر

2018-05-05 20:22:19


ئەگەرچی پارێزگای هەولێر لەژێر دەسەڵات و كۆنترۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستاندایە، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014، كە (936557) هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبووە و (744489) هاوڵاتیش دەنگیانداوە، پارتی دیموكراتی كوردستان  توانی (354735) دەنگ بەدەست بهێنێت بەرێژەی (48% ) و ، بەڵام لایەنەكانی تر پێكەوە ( یەكێتی ، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو) پێكەوە (379562 ) دەنگیان هێناوە بەرێژەی ( 52%)ی پارێزگای هەولێرە لەگەڵ ( 8 ) كورسی لەكۆی 15 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران، بە جۆرێك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (168688) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (23%) و لیستی گۆڕان توانی (104059) دەنگ بەدەستبهێنێت بەڕێژەی (14%) و  لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی (80492) دەنگ بەڕێژەی (11%) و لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (26323) دەنگ و بەڕێژەی (4%)ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی دەنگی لایەنەكان زیاتر بوو لە پارتی كە پارتی 48% و لایەنەكانی تریش لە 52%ی دەنگەكانیان مسۆگەر كردووە. لە كۆی 15 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە 2014 پارتی 7 كورسی و لایەنەكانی تریش 8 كورسیان بەدەستهێناوە، چاوەڕوان دەكرێت لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوودا نەخشە سیاسیەكە گۆڕانكاری زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand