Draw Media

رۆژی سێشەممە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

رۆژی سێشەممە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

2020-05-30 15:40:10



درەو:
بڕیارە رۆژی سێشەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی كۆببنەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (درەو)ی راگەیاند: بڕیاربوو رۆژی دووشەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە لە هەولێر كۆببنەوە، بەڵام بەهۆی یادی یەكێتیەوە كۆبونەوەكە بۆ رۆژی سێشەممە دواخراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: هەرچەندە تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر شوێنەكەی نەدراوە، بەڵام چاوەڕەوان دەكرێت كۆبونەوەكە لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، وەفدی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و وەفدی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی بەرێوە دەچێت.
چەند جارێك وادەی كۆبونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی دیاریكرا بەڵام بەهۆی گرژی و لێدوانی بەرپرسانی هەردوولا و رێككنەكەوتن لەسەر شوێنەكەی كۆبونەوەكە ئەنجام نەدرا.
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی كۆببێتەوە، پرسی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دەبێت  

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand