سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

توركیا: هاوپەیمانێتییەكی چوار قۆڵی دژی ئەردۆغان پێكهێنرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئایار 2018

توركیا: هاوپەیمانێتییەكی چوار قۆڵی دژی ئەردۆغان پێكهێنرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

چوار پارتی سیاسی لە توركیا هاوپەیمانێتییەكیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا پێكهێنا كە بڕیارە 24 حوەزیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی " زەمان" پارتی گەلی كۆماری توركیا " جەهەپە"، پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە"، پارتی چاكە " ئیی پارتی" و پارتی سەعادەت هاوپەیمانێتییەكان رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك بەناوی " هاوپەیمانێتی نەتەوە".
بەرپرسانی ئەو چوار حزبە رایانگەیاند ئامانجیان لە پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە دوورخستنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغانە لە دەسەڵات لە هەڵبژاردنی 24ی حوەزیراندا.
بە گوێرەی رێككەوتنەكە هەر حزبێك بە لیستی خۆی بەشداری هەڵبژاردن دەكات، جگە لە پارتی دیموكراتی گەلان كە بە یەك لیست لەگەڵ پارتی چاكە" ئیی پارتی" بەشداریدەكات كە میراڵ ئاكشنەر سەرۆكایەتی دەكات و لە پارتی بزوتنەوەی نەتەوە پەرستی توركیا جیابوەتەوە و نازناوی ژنە پۆڵاینەكەی توركیا لێنراوە.
ئەنجین ئەڵتای پەرلمانتاری جەهەپە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند ئەم هاوپەیمانێتییە، هاوپەیمانێتی دیموكراتیەت و ئاسایش و دادپەروەرییە و لە پێناوی گەلدایە نەك بەرژەوەندی تایبەت.
هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆكایەتی و پەرلمانیی توركیا رۆژی 24ی حوەزیرانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پارتی داد و گەشەپێدانن سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پارتی دیموكراتی گەلان میراڵ ئاكشنەر لە پارتی چاكە و موحەڕەك ئینجە لە پارتی گەلی كۆماری خۆیان كاندید كردووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 16 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە