Draw Media

لە 200 ساڵەی یادی لەدایكبونیدا: 14 زانیاری لەبارەی ماركسەوە

لە 200 ساڵەی یادی لەدایكبونیدا: 14 زانیاری لەبارەی ماركسەوە

2018-05-05 09:22:17


ئامادەكردنی: فازل حەمەڕەفعەت
رۆژی هەینی لە چین مەراسیمێك رێكخرا بەبۆنەی یادی 200 ساڵەی لەدایكبوونی بیرمەندی ئەڵمانی كارڵ ماركسەوە.
شی جین بینگ سەرۆكی چین بەشداری مەراسیمەكەی كرد و لە وتەیەكدا رایگەیاند، سەرباری ئەو گۆڕانكارییە گەورانەی كە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە دوو سەدەی رابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ناوی كارڵ ماركس هێشتا ناوێكی بەرێزە لەسەر ئاستی جیهان و هێشتا تیۆرییەكەی "پرشنگ دەداتەوە".
سەرۆكی چین وتی: ماركس مامۆستای شۆڕشی پرۆلیتاریا و جەماوەری كرێكارانە لەسەرتاسەری جیهاندا و دامەزرێنەری سەرەكی ماركسیەت و داهێنەری پارتە ماركسییەكانە.
كارڵ ماركس كێیە ؟
گرنگترین زانیارییەكان لەبارەی بیرمەند كارڵ ماركس:
•    5ی مایۆ/ ئایاری ساڵی 1818 لە خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا لە خێزانێكی جولەكە لەدایكبووە.
•    یاسا و فەلسەفەی خوێندووە، لە كاتی خوێندنی لە زانكۆی بۆن كاریگەر بووە بە فیكری فەیلەسوفی ئەڵمانی جۆرج هیگڵ
•    لەژێر كاریگەری سۆسیالیستەكانی فەرەنسا بووە بە سۆسیالیستیی
•    بڕوانامەی دكتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە لە ساڵی 1840، ماوەیەكی كەمیش كاری رۆژنامەوانی كردووە
•    ساڵی 1843 ئەو رۆژنامەیە داخراوە كە ماركس كاری تێدا كردووە، بۆیە رووی لە پاریس كردووە و لەوێ بووە بە هەڵگری بیری شیوعی.
•    بایەخێكی تایبەتی بە ئابوری سیاسیی داوە، نوسینەكانی دیارترین بیرمەندی ئەو بوارە كە ئادەم سیمسە، خوێندوەتەوە.
•    لە چوارچێوەی رەخنەكانی لە كۆمەڵگەی سەرمایەداری، گەشەی داوە بە چەمكەكانی ململانێی چینایەتی و مشتومڕی دیالێكتیك و زیادەی بەها.
•    بانگەشەی بۆ شۆڕشی پرۆلیتاریا كردووە بە ئامانجی گەیشتن بە سۆسیالیزم بەوپێیەی ئەوە روداوێكی مێژوییە كە هەر دەبێت رووبدات.
•    سەرۆكایەتی رابیتەی شیوعیەتی كردووە لە برۆكسل لە ساڵی 1847.
•    ساڵی 1848 لەسەر راسپاردەی كۆنگرەی دووەمی رابیتەی شیوعی كە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو، ماركس لەگەڵ فریدریك ئەنگڵز مانیفێستی شیوعییان بڵاوكردەوە و دیارترین دروشمەكانی ئەو مانیفێستە بریتی بوو لەو دروشمەی كە دەڵێ" كرێكارانی جیهان یەكگرن".
•    ساڵی 1849 دوورخرایەوە بۆ لەندەن و لەوێ پاشماوەی ژیانی تەواوكرد، و بەرگری یەكەمی كتێبەكەی "سەرمایەداری" بڵاوكردەوە.
•    14ی مارس/ ئازاری ساڵی 1883ی كۆچی دواییكرد و لە گۆڕستانی ناوچەی "های گیت" لە لەندەن بەخاكسپێردرا.
•    دیارترین كتێبەكانی بریتین لە: سەرمایەداری، مانیفێستی شیوعی، بوئسی فەلسەفە.
•    ماركس خاوەنی ئەو گوزارشتە بەناوبانگەیە كە دەڵێ" ئاینی تریاكی گەلانە"، ئەو وای دەبینی" ئاین خەڵك بۆ بیری ئازاد هاننادات، بەڵكو بێهۆشیان دەكات و بەبێ هیچ ئارەزوویەك بۆ پێشكەوتن و گۆڕانكاری دەیانهێڵێتەوە".
سەرچاوە: بی بی سی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand