Draw Media

گەورەتر لە ئاڵنگارییەکان

گەورەتر لە ئاڵنگارییەکان

2020-05-18 22:52:30


درەو:

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا کە ژمارەیەک لە رۆژنامەکان عێراق لەژێر ناونیشانی "گەورەتر لە ئاڵنگارییەکان" بۆیان بڵاوکردەوەتەوە دەڵێ:

🔹 ئەم بەرپرسیارێتییەم وەرگرتووەو پێشوەختە ئەو ئاستەنگانەم زانیوە کە دێنە بەردەمم.

🔹 ئەوەی ئاستەنگەکان زیاتر دەکات ئەوەیە بەشێوەیەکی جددی چاونەخشێندرێتەوە بە پەیکەری وەبەرهێنان و خستنەبازاڕی نەوت.

🔹 دابەزینی مەترسیداری داهاتی وڵات لەگەڵ داڕمانی نرخی نەوتدا، پێویستی کردووە لەسەر حکومەت بەدوای سەرچاوەی خێرای داهاتدا بگەڕێت بۆ موچەی فەرمانبەران و خەرجی دامەزراوەکان.

🔹 پێویستە لەم دۆخەدا کوتلەکانی پەرلەمان یارمەتیمان بدەن لە تەواوکردنی پێکهاتەی وزاری حکومەت لەڕێگەی دەنگدان بە لیستی کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان.

🔹 دوای ١٧ ساڵ لە بارودۆخێکداین کە ئیرەیی پێنابرێت، سەروەریمان کەموکورت و جێگای گومانە، خاکی وڵاتەکەمان خەریکە دەبێت بە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتانی تر.

🔹 ئاسایشی هاوڵاتیانمان لەژێر هەڕەشەدایە، ئەمەش تەنیا بەهۆی داعش و شانە نوستووەکانییەوە نیە، بەڵکو بەهۆی ئەو چەکانەوەیە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتن.

🔹 بێکاری بووە بە دیاردەیەک کە ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت، ژمارەی بێکاران بەتایبەت لەنێو دەرچواندا گەشیتوەتە ئاستێک کە هەرگیز پێی نەگەیشتووە.

🔹 ئەو سامانەی کە لە ١٧ ساڵی رابردوودا چووەتە ناو خەزێنەی عێراقەوە بەشی ئەوەی دەکر سەرلەنوێ وڵات بنیادبنرێتەوەو سندوقی ئایندە دروستبکرێت، بەڵام گەندەڵی لەناویبردو هەندێکی بەئاشکرا ئاودیوی دەرەوەی وڵات کرا.

🔹 کە بەرپرسیارێتیم وەرگرت کەوتم بەسەر خەزێنەیەکی نیمچە بەتاڵدا.

🔹 دەمەوێت گەلەکەمان لەو ئاستەنگانە ئاگاداربکەمەوە کە روبەڕوومان بوەتەوە، لەوانە دژبەیەکی لەو بەڵێنانەی کە بەئاشکرا پێماندرا لەبارەی ئازادیم لە هەڵبژاردنی کابینەی وزاری و ئەو مانۆڕانەی کە لە پشتی پەردەوە دەکرێن لەلایەن هەندێک لایەنەوە، ئەمە ئاستەنگ بۆ تەواوکردنی کابینە وزارییەکە دروست دەکات.

🔹 هیچ رێگەیەکمان لەبەردەمدا نییە جگەلەوەی وەڵامی خواستە رەواکانی گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بدەینەوە،کە ئەویش نەهێشتنی پشک پشکێنەو روبەڕووبونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕییە.

🔹 ناتوانرێت هیچ هەنگاوێکی جددی بنرێت تاوەکو دەوڵەت شکۆی بۆ نەگەڕێتەوەو چەک لە دەستی دەوڵەت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا نەبێت.

🔹 جەخت دەکەمەوە ئەو ئەرکەی کە پێمدراوە تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقالییە بەشێوەیەکی خێراو ئەنجامدانی ئەم کارانەیە؟بەشێوەیەکی راستەوخۆ، دیارترینیان:

🔸 تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و .. فەراهەمکردنی هەموو ئەوشتانەی کە پێویستن بۆ سازدانی هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا..

🔸 گرتنەبەری هەموو رێوشۆێنێک بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەکاندا..

🔸 وەکو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنم من نە فەرمانم کردووەو نە فەرمانیش دەکەم بەوەی تەقە لە خۆپیشاندەری ئاشتیخوازانە بکرێت و هەرکەسێک کاری لەوجۆرە بکرێت روبەڕووی دادگا دەکرێتەوە..

🔸 بۆ جاری دووەم جەخت دەکەمەوە فەرمان دەرچووە بۆ هەموو دەزگا ئەمنییەکان سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادبکەن..

🔸 هەموو رێوشوێنێکی بەپەلە بگیرێتە بەر بۆ روبەڕووبونەوەی قەیرانی ئابوری و دارایی و رێکخستنەوەی خەرجییەکان و روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و دەستپێکردنی چاکسازیی...

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand