هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2018-03-22 13:35:18
ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف
12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لەو هەڵبژاردنەدا ( 24.033.494 ) كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لە كۆی ( 38.354.563 ) كەس لە ژمارەی دانیشتوانی عێراق، بۆ ئەم هەڵبژاردنە ( 3.266.092 ) دەنگدەر زیادی كردووە، كە لە دایكبوانی ( 1997 ، 1998 ، 1999، 2000 )ە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ( 329 ) ئەندام پێكهاتووە ، ( 320 ) ئەندامی گشتی و ( 9 ) ئەندامی كۆتا كە ( 5 ئەندامی مەسیحی ) و ( 1 ئەندامی ئێزدیی ) و ( 1 ئەندامی شەبەك ) و ( 1 ئەندامی سابیئە) و ( 1 ئەندامی كوردی فەیلی) .
كورسیەكان بەم شێوەیە دابەش بوون
بەغداد 69 كورسی و 2 كورسی مەسیحی + سائیبی
نەینەوا 31 كورسی و 3 كورسی مەسیحی + ئێزدی+ شەبەك
بەسرە 25 كورسی
زیفار 19 كورسی
سلێمانی 18 كورسی
بابل 17 كورسی
ئەنبار 15 كورسی
هەولێر 15 كورسی و 1 كورسی مەسیحی
دیالە 14 كورسی
سەڵاحەدین 12 كورسی
كەركوك 12 كورسی و 1 كورسی مەسیحی
نەجەف 12 كورسی
واست 11 كورسی و 1 كورسی فەیلی
كەربەلا 11 كورسی
دیوانیە 10كورسی
دهۆك 11 كورسی و 1 كورسی مەسیحی
میسان 11 كورسی
موسەنا 7 كورسی