مستەفا کازمی بوو بە سەرۆک وەزیران
2020-05-06 23:34:10
درەو:
درەنگانێكی ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بەخشیە كابینەكەی مستەفا كازمی.
لە پرۆسەی دەنگدان بە كانیدیەدەكاندا (15 ) كاندیدی متمانەیان پێبەخشرا, ( 4) كاندید رەتكرانەوەو متمانەیان پێنەبەخشرا، هەردوو وەزارەتی دەرەوەو نەوتیش دواخران.
كورد سێ وەزارەتی بەركەوت، نازەنین وسو متمانەی بەدەستهێنا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، عەبدولڕەحمان مستەفا متمانەی بەدەستنەهێناو رەتكرایەوە، وەزیری دەرەوەش كە بەر كورد دەكەوێت كاندیدەكەی دواخراوەو بەپێی زانیارییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان ( فوئاد حسێن)ی بۆ كاندید كردووە.
پرۆسەی دەنگدان بە كاندیدەكانی كابینەكەی مستەفا كازمی:
🔹 عەلی عەلاوی بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی پەسەندکرا
🔹 عوسمان غانمی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ پەسەندکرا
🔹 جومعە عناد بۆ پۆستی وەزیری بەرگری پەسەندکرا
🔹 خالید نەجم بەتال بۆ وەزیری پلاندانان پەسەندکرا
🔹 عەدنان دەرجال بۆ وەزیری وەرزش و لاوان پەسەندکرا
🔹 ماجد مەهدی بۆ وەزیر کارەبا پەسەندکرا
🔹 نەبیل کازم بۆ وەزیری خوێندنی باڵا پەسەندکرا
🔹 ناسر حسێن بۆ وەزیری گواستنەوە پەسەندکرا
🔹 حەسەن محەمەد بۆ وەزیری تەندروستی پەسەندکرا
🔹 ئەرکان شەهاب بۆ وەزیری پەیوەندییەکان پەسەندکرا
🔹 منهل عەزیز بۆ وەزیری پیشەسازی پەسەندکرا
🔹 نازەنین محەمەد وسو بۆ وەزیری نیشتەجێبوون پەسەندکرا
🔹 عادل حاشوش بۆ وەزیری کار پەسەندکرا
🔹 مەهدی رەشید بۆ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو پەسەندکرا
🔹 عەلی حەمید بۆ وەزیری پەروەردە پەسەندکرا
🔸 عەبدولڕەحمان مستەفا بۆ وەزیری داد رەتکرایەوە
🔸 سەنا حیکمەت بۆ وەزیری کۆچبەران رەتکرایەوە
🔸 نەوار نەسیف بۆ وەزیری بازرگانی رەتکرایەوە
🔸 ئیسماعیل عەبدولڕهزا بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ رەتکرایەوە
🔹 کاندیدی وەزارەتی نەوت دواخرا
🔹 کاندیدی وەزارەتی دەرەوە دواخرا